15 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2020
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داوای لێخۆشبوونی بۆ كارمه‌ندانه‌ی گروپی هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌فا له خوا كرد كه له هێرشه‌كه تیرۆریستییه‌كه‌ی دوێنێی په‌كه‌كه له شارۆچكه‌ی ئۆزئاڵپ له پارێزگای وان له كاتی دابه‌شكردنی پێداویستی به‌سه‌ر هاووڵاتییانی گه‌ڕه‌كێكی كه‌ره‌نتینه‌كراو شه‌هید كران.
له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه سهركۆمار ئه‌ردۆغان له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند ''هێرشی ناپاكی بۆ سه‌ر ئهركدارانی گرووپی پشتیوانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌فا، رووخساری دڕندانه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی خسته‌ڕوو كه هه‌وڵ ده‌درێت بشاردرێته‌وه''.
ئه‌ردۆغان به جه‌خت كردنه‌وه له‌وه‌ی كه ده‌بێت تیرۆریستان باجی ئه‌و هێرشه بده‌ن، ده‌ڵێت: "هه‌روه‌ك چۆن تا ئه‌مڕۆ وامان كردووه، باجی ئه‌و هێرشه ناپاكيیه به‌و سووكانه ده‌ده‌ین. تا كۆتایی به‌رده‌وام ده‌بین له به‌ره‌نگاربووه‌وه‌ی تیرۆریستان و ئه‌وانه‌شی پشتیوانیان ده‌كه‌ن، كه یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌یی و ژیانمان ده‌كه‌نه ئامانج''.