Muhammed Boztepe
10 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى بەرگريى توركيا، رايگەياند لە ئاكامى تۆپپارانى چڕى رژێم (سووریا) لە ئيدلب پێنچ سەربازی تورکیا گيانيان لەدەستداوە و پێنج سەربازى ديكەش برينداربوون.
وەزارەتى بەرگريى توركيا لە روونكردنەوەيەكدا، رايگەياند هێزەكانى رژێم تۆپبارانێكى چڕيان كردۆتە سەر كاروانە سەربازييەكان كە بۆ رێگريگرتن لە شەڕ و پێكدادان لە ئيدلب و بەرقەراركردنى ئاسايش لەسەر سنوور و رێگرتن لە شاڵاوى كۆچ و ئاوارەبوون، نێردرابوون بۆ ناوچەكە.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە:
"لە ئاكامى تۆپپارانى چڕى رژێم لە ئيدلب پێنچ سەرباز گيانيان لەدەستداوە و پێنج سەربازى ديكەش برينداربوون. ئەو ئامانجانەى كە دەستنيشان كراون لە ناوچەكە دەستبەجێ وەڵامى پێويستيان دراوەتەوە، ئامانجەكان خاپووركراون و خوێنى شەهيدەكانمان بە هەدەر نەچوو. لە نزيكەوە چاودێرى پێشهاتەكان دەكەين و رێوشوێنى پێويست گرتراوەتەبەر.
دواكارين لە خوداى گەورە شەهيدەكانمان بەبەهەشتى بەرين شادبكات، خواى گەورە سەبوورى خێزانەكان و سوپاكەمان و نەتەوەكەمان بداتەوە. هيواى چاكبوونەوەى خێرا بۆ بريندارەكان دەخوازين".