Eşref Musa
16 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2019
ئيدلب - AA
لەئاکامی هێرشەکانی رووسیا سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە سنووری ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب، پێنج سڤيل گیانیان لەدەستدا و نۆى دیکەش برینداربوون.
بە گوێرەى خانەی چاودێریکردنی فڕۆکەکان کە سەر بە ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنە، فرۆکە جەنگییەکانی رووسیا ھێرشی ئاسمانییان کردۆتە سەر گوندەكانى مەعەرشيمارين، حەرران و ئەروفا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی بەرگریی شارستانیی ئیدلب (كڵاو سپييەكان) دەستکەوتوون، لە ئاکامی ھێرشەكەى سەر شارەدێى بيننەش دوو برا گيانيان لەدەستدا و پێنج سڤيلى ديكە برينداربوون. لە كاتژمێرەكانى ئێوارەش لە هێرشێكدا بۆ سەر گوندى مەعەرشيمارين سێ كەس گيانيان لەدەستدا كە پێكهاتبوون لە دوو ژن و منداڵێك .
بەم شێوەيە ئەمڕۆ لە ئەنجامى هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە سنووری ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب پێنج كەس گيانيان لەدەستدا و نۆى ديكە برينداربوون.
لەلايەكى ديكەوە رژێمى ئەسەد بۆردومانى قوتابخانەيەكى لە گوندى مەعەرشيمارين كرد. تيمەكانى بەرگریی شارستانیی ئیدلب (كڵاو سپييەكان)، گەيشتنە شوێنى رووداوەكە و دەستيان بە گەڕان وپشكنين و هەلگرتنەوەى تەرمەكان كرد. رژێمى ئەسەد لە بەرەبەيانى ئەمڕۆوە بۆردومانى گوندەكانى ئەلغەتفە و مەساران و سيرمان و ئەلخراقى و ئەبو مەككى كردبوو.
فرۆكەكانى رژێم، بە بەرميلى بۆمبرێژكراو هێرشیان كردە سەر كەمپە چادرەكانى دەوروبەر گوندی غەتفە. دانيشتوانى كەمپەكە، چادرەكانيان جێهێشت و چەند سەر ئاژەلێکیان بەهۆى بۆردومانەكەوە زيانيان بەركەوت.
لە دوای واژووکردنی رێککەوتنی نێوان تورکیا و رووسیا لە ١٧ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٨ ەوە تا ئێستا لە ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب، لە ئاکامی ھێرشەکانی رژێم و رووسیا زیاتر لە ھەزار و ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ژمارەی ئەو کەسانەش کە لە ناوچە ئاڵۆزەکانی سووریا کۆچیانکردووە بۆ ناوچە ئارامەکان و بەتایبەتی ناوچەکانی سەر سنووری تورکیا، یەک ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.