Bayram Altuğ
22 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2019
جنێف - AA
نەجات روشدى راوێژكارى تايبەتى نێردەى تايبەتى نەتەوە يەكگرتووەكان بۆ کاروباری سووريا، گێر پیدرسۆن رايگەياند ئەوان "زۆر بەتوندى سەركۆنە"ى هێرشەكەى رژێمى بەشار ئەسەدى دەکەن بۆ سەر كەمپى ئاوارەكان لە ئيدلب كە بو هۆى گيانلەدەستدانى ١٢ كەسى سڤيل.
روشدى لەسەر هێرشەكەى دوێنێى رژێمى ئەسەد بۆ سەر گوندى قاحى باكوورى ئيدلب كە بو هۆى گيانلەدەستدانى ١٢ كەسى سڤيل، روونكردنەوەيەكى نووسراوى بڵاوكردەوە.
روشدى، باسى لەوە كردووە كە بە گوێرەى ئەو هەواڵانەى لە ناوچەكەوە هاتووە؛ لە ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى رژێمەوە بە مووشەك هێرشكراوەتە سەر كەمپەكە و لە نزيك نەخۆشخانەيەكى منداڵبووندا تەقيوەتەوە.
نەجات روشدى راشیگەیاندووە: "زۆر بە توندى سەركۆنەى ئەو هێرشە دەكەين كە كراوەتە سەر ئەو كەمپەی كە ژمارەيەكى زۆرى خەڵكى لێيە" هەروەها زانيارى لەسەر قوربانيانى هێرشەكەدا بەوەى ٥٠ كەسى سڤيل برينداربوون كە منداڵيشيان تێدايە".
روشدى، باسى لە دۆخى ئەوە ئاوارانەى كەمپەكە كرد بەوەى بەزۆر دەربەدەر كراون و هەندێكيان چەندەها جار ئاوارەكراون و لە دۆخێكى زۆر خراپ لەو كەمپانەدا دەژيان. هەروەها ئەو سەرنجى بۆ سەر وێرانبوونى چادر و پەناگەكانى ديكەى ئەو ئاوارانە لەم كەشە ساردەى ئێستادا راكێشا.
راوێژكارى تايبەتى نێردەى تايبەتى نەتەوە يەكگرتووەكان بۆ کاروباری سووريا، نەجات روشدى پەيماننامەى مافەكانى منداڵانى بە بێرهێنايەوە كە لە نەتەوە يەكگرتووەكان لە ٢٠ى تشرينى دووەمى ١٩٨٩ واژۆى لەسەر كراوە و نيگەرانيى خۆى دەربڕى كە ئەو هێرشە بە تايبەتى لەو رۆژەدا ئەنجامدراوە.
نەجات روشدى، گوتى: "پێويستە كارەساتى مرۆيى سووريا بە زووترين كات كۆتايى پێبهێندرێت" هەوەها دووپاتيكردەوە كە ئەوان لێپرسينەوە دەكەن لە هێرشكردنە سەر ژێرخانى سڤيل.
لە دواى واژووکردنی رێككەوتنى نێوان توركيا و رووسيا لە ١٧ی ئەيلوولى ساڵى ٢٠١٨وە تا ئێستا لە ناوچەى كەمكردنەوەى گرژييەكانى ئيدلب، لە ئاكامى هێرشەكانى رژێم و رووسيا زياتر لە ههزار و ٣٠٠ كەس كوژراون.
ژمارەى ئەو كەسانەى كە لە ناوچە ئاڵۆزەكانى سووريا كۆچيانكردووە بۆ ناوچە ئارامەكان و بەتايبەتى ناوچەكانى سەر سنوورى توركيا مليۆنێکى تێپەڕاندووە.