Hacer Başer,???
22 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2019
قودس – AA
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نیگه‌رانه به پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی منداڵانی فه‌ڵه‌ستین له‌لایه‌ن ئیسرائیل'ه‌وه و رایگه‌یاند ته‌نها له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ١٦ منداڵی فه‌ڵه‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
نێرده‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له قودس و رامه‌ڵا به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی مافه‌كانی منداڵ رایانگه‌یاند: "به‌هۆی به‌كارهێنانی هێزی زیاد له‌راده ته‌نها له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا ١٦ منداڵی فه‌ڵه‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستداوه. نیگه‌رانی ئه‌م رهوشهین. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا سێ منداڵی ئیسرائیلی به‌هۆی هێرشه توندوتیژییهكانيیهوه گیانیان له‌ده‌ستداوه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه له سه‌رتاسه‌ری جیهان به خاكی داگیركراو فه‌ڵه‌ستینیشه‌وه پابه‌ندبن به په‌یماننامه‌ی مافه‌كانی منداڵ'ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، جه‌ختیش له‌سه‌ر نیگه‌رانییه‌كان كراوه‌ته‌وه له كردنه ئامانجی قوتابخانه‌كان و ده‌ستگیركردن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی منداڵان.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "دوا چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئازادیه‌كان له منداڵان زه‌وت نه‌كرێن و پێویسته به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و نایاسایی دهستبهسهرنهكرێن و مامه‌ڵه‌ی نایاساییان له‌گه‌ڵ نه‌كرێت و ئه‌شكه‌نجه نه‌درێن".