Hakan Çopur
22 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2019
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی یه‌كێتی كوردانی سه‌ربه‌خۆی سووریا، عه‌بدولعه‌زیز ته‌مۆ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی توركیا به ته‌واوی پشتی به‌ستووه به مافه ره‌واكانی ئه‌و وڵاته، رایگه‌یاند: "توركیا، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سنووره‌كانی له ته‌واوی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بپارێزێت. جا داعش بێت یان یه‌په‌گه/په‌كه‌كه جیاوازی نییه".
له میانی به‌شداریكردن له پانێڵێك به ناوی "داهاتووی سووریا و راستییه‌كانی جوگرافیای سیاسی" كه له‌لایه‌ن وه‌قفی میراتی توركیا له واشنتۆن رێكخرا سه‌رۆكی یه‌كێتی كوردانی سه‌ربه‌خۆی سووریا، عه‌بدولعه‌زیز ته‌مۆ و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سووریای یه‌كگرتوو و ئه‌مریكییه‌كان، حه‌مدی ریفاعی تاوتوێی پێشهاته‌كانیان كرد.
ته‌مۆ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی توركیا به ته‌واوی پشتی به‌ستووه به مافه ره‌واكانی ئه‌و وڵاته، رایگه‌یاند "توركیا، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سنووره‌كانی له ته‌واوی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بپارێزێت. جا داعش بێت یان یه‌په‌گه/په‌كه‌كه جیاوازی نییه. یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ش هێنده‌ی داعش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر كوردانی سووریا. په‌كه‌كه ته‌نانه‌ت رێكخراوێكی سوورییش نییه، چه‌كدارانی په‌كه‌كه كه له چه‌ند وڵاتێكه‌وه هاتوون له سووریا چالاكن".
ته‌مۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه توركیا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیدا به به‌راورد به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش زۆر هه‌ستیارانه‌تر مامه‌ڵه‌ی كردووه و هه‌موو رێوشوێنێكی گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی زیان به هاووڵاتییانی سڤیل نه‌گات، وێرانكردنی شاری ره‌ققه'یشی به نموونه‌ی ئه‌مه هێنایه‌وه.
عه‌بدولعه‌زیز ته‌مۆ به پێویستی زانی باكووری سووریا به ته‌واوی له تیرۆریستان پاك بكرێته‌وه و به‌شێكی زۆری ئه‌و په‌نابه‌ره سووریانه‌ی له توركیا گیرساونه‌ته‌وه بگه‌ڕێندرێنه‌وه ئه‌م ناوچه‌یه و گوتی: "ده‌كرێت ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی توركیا دروستی ده‌كات به پشتیوانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بونیات بندرێت".
ریفاعی'ش تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نیگه‌رانییه‌كانی توركیا له‌باره‌ی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه له‌جێی خۆیدا بوون و گوتی: "له سه‌ره‌تاوه هه‌ماهه‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه هه‌ڵه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بوو. هه‌موو كه‌س ده‌زانێت یه‌په‌گه له ژێر كۆنتڕۆڵی په‌كه‌كه‌دایه و یه‌په‌گه زاڵه به‌سه‌ر هه‌سه‌ده‌دا. پێویسته ئه‌مریكا كێشه‌ی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه چاره‌سه‌ر بكات. له راستیدا ئه‌مریكا كوردانی سووریای جێنه‌هێشت، به‌ڵكو یه‌په‌گه‌ی جێهێشت. ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر باش بوو".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سووریای یه‌كگرتوو و ئه‌مریكییه‌كان، حه‌مدی ریفاعی ره‌تیكرده‌وه كه توركیا سیاسه‌تی پاكتاوی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر كوردانی سووریا گرتبێته به‌ر و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ركه‌سێك شاره‌زای ناوچه‌كه بێت ده‌زانێت ئه‌وه دووره له راستییه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیشیدا ریفاعی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه باس باسی شه‌ڕكه‌ره بیانییه‌كانی داعشه كه بابه‌تێكی گرنگه به‌ڵام هیچ باس له شه‌ڕكه‌ره بیانییه‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ناكرێت.