Dildar Baykan
22 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2019
واشنتۆن - AA
دانیشتنی كراوه‌كان به‌ڕووی رای گشتیی‌دا له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌كارلادانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی باس له‌وه ده‌كات كه له‌و په‌یوه‌ندیيه تهلهفۆنيیهی له مانگی ته‌مووزدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ڤلادیمێر زێلێنسكی ئه‌نجامیداوه گوشاری لێكردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه له جۆ بایدن كه یه‌كێكه له كاندیدانی پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بۆ ههڵبژرادنهكهی ٢٠٢٠ و هه‌نته‌ر بایدنی كوڕی، پێنجه‌م رۆژی تێپه‌ڕاند.
له‌و دانیشتینهدا كه له كۆنگرێس به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌واڵگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ئاده‌م سكیف به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی كاروباری ئه‌ورووپا و رووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی، فیۆنا هیڵ و به‌رپرس له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له كیێڤ، ده‌یڤد هۆڵمس ئیفاده‌یان دا.
له ئیفاده‌كه‌یدا هیڵ رایگه‌یاند ''پشتیوانی ئه‌مریكا بۆ ئۆكرانیا كه له‌گه‌ڵ مه‌ترسی رووسیادا ده‌جه‌نگێت به سیاسیی كراوه''.
هیڵ كه ناوبه‌ناو به‌رگری له‌و تێزه ده‌كرد كه باس له‌وه ده‌كات كۆماریخوازه‌كان ده‌ستوه‌ردانیان كردووه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠١٦ی ئۆكرانیادا، رایگه‌یاند: ''من تێزێكی له‌و شێوه‌یه قبوڵ ناكه‌م''.
- هۆڵمس باسی له گفتوگۆكه‌ی تره‌مپ-سۆندلاند كرد
له ئیفاده‌كه‌یدا هۆڵمس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له كاتی په‌یوه‌ندیيه تهلهفۆنيیهكهی ٢٦ی ته‌مووزدا له‌گه‌ڵ تره‌مپ باڵیۆزی ئه‌مریكا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، گۆردن سۆندلاند له پاڵیدابووه. ورده‌كاری گفتوگۆكهشی خسته‌ڕوو.
هۆڵمس باسی له‌وه كرد كه تره‌مپ له ته‌له‌فۆنه‌كه‌دا زۆر به ده‌نگی به‌رز قسه‌ی كردووه، له‌به‌رئه‌وه به روونی گوێی له قسه‌كان بووه و، تره‌مپ به سۆندلاند-ی گوتووه ''زێلێنسكی تۆی خۆشده‌وێت، له‌به‌رئه‌وه لێكۆڵینه‌وه ده‌كاته‌وه؟'' سۆندلاندیش گوتی ''به‌ڵێ ئه‌وه ده‌كات''.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی تره‌مپ باسی ده‌كات سه‌باره‌ت به چی بووه، هۆڵمس باسی له‌وه كرد كه دوای په‌یوه‌ندیيه تهلهفۆنيیهكه له سۆندلاندی پرسیوه ئه‌ویش گوتوویه‌تی له‌باره‌ی بایدنه‌وه ده‌بێت.
گوتیشی: ''سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا له سێبه‌ری ئه‌و ئه‌جێندا سیاسییه‌دا ماوه‌ته‌وه كه پارێزه‌ری كه‌سی تره‌مپ، رودی گیولیان پشتیوانی ده‌كات''.
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ، له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر كاردانه‌وه‌ی نیشاندا سه‌باره‌ت به ئیفاده‌كانی هۆڵمس.
- لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌كارلادانی تره‌مپ
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ له مانگی ته‌مموزدا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئوکراینا،ڤلادیمێر زێلێنسكی ئه‌نجامدا، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه تره‌مپ له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیيه‌دا داوای له زێلێنسكی كردووه ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه بكات له جۆ بایدن-ی ركابه‌ری و خانه‌واده‌كه‌ی، ئه‌وا ئه‌مریكا هاوكاری وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
له‌سه‌ر ئه‌و بانگه‌شه‌یه دیموكراته‌كانی كۆنگرێس ده‌ستیان كرد به لێكۆڵینه‌وه به‌مه‌به‌ستی له‌كارلادانی تره‌مپ.له به‌رامبه‌ر تره‌مپ داكۆكی له‌وه‌كرد كه په‌یوه‌ندیيه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ زێلێنسكی به ته‌واوی گونجاوه له‌گه‌ڵ رێساكان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی سه‌رنج تره‌مپ پێش په‌یوه‌ندیيه تهلهفۆنيیهكه هاوكاری دارایی و هاوكاری سه‌ربازیی به‌بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و وڵاته هه‌ڵپه‌ساردبوو.
كۆشكی سپی ئه‌مریكا، ده‌قی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و باسی له‌وه كرد كه هیچ پهیوهنديیهك له‌نێوان هاوكاریه‌كان و په‌یوه‌ندیيه تهلهفۆنيیهكه بوونی نییه.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، مانگی رابردوو له میانی ده‌نگدانێكدا رێساكانی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌كارلادانی دیاریكرد، بڕیاریشیدا له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی دانیشتنی كراوه به‌ڕووی رای گشتیی‌دا. یه‌كه‌م دانیشتنیش رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو.