01 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2020
ئيدلب - AA
لە ئاكامى هێرشێكى رژێمى بەشار ئەسەد بۆ سەر خوێندنگەيەك لە ئيدلب، هەشت سڤيل گيانيان لە دەستدا كە چوارى منداڵن.

رژێمى ئەسەد، لە يەكەم رۆژى ساڵى نوێدا بە بۆمبێكى عنقودى هێرشى كردە سەر خوێندنگەيەك لە شارەدێى سەرمينى سەر بەشارۆچكەى سەراقب لە باشوورى ئيدلب.

بە گوێرەى ئەو هەواڵەى كە لە تيمەكانى بەرگرى شارستانيى ئيدلب (كڵاو سپييەكان) وەرگيراوە، ئەو هێرشەى كە كراوەتە سەر خوێندنگەى سەلامە عەبوود هەشت كەس گيانيان لەدەستداوە كە چواريان منداڵن و نزيكەى ٢٠ كەس برينداربوون.

بەرگريى شارستانى بەپەلە گەيشتنە شوێنى رووداوەكە و دەستيان بە گەڕان و پشكنين كرد. بريندارەكانيان گواستەوە نەخۆشخانە نزيكەكانى ناوچەكە.
مەترسى لە بەرزبوونەوەى ژمارەى كوژراوەكان لە ئارادايە.