Burak Karacaoğlu,Eşref Musa
08 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2018
ئیدلب - AA
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بۆ سەر گوندێکی سنووری پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوی سووریا، ١٠ کەسی مەدەنی کوژران.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئیدلب، مستەفا حاج یوسف لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە بۆردومانی چڕی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بۆ سەر ناوچەکانی سنووری پارێزگاکە بەردەوامی هەیە.
مستەفا حاج یوسف گوتی: "لە ئاکامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکاندا بۆ سەر بنکەیەکی تەندروستی و دوو قوتابخانە لە گوندی میشمیشان سەر بە شارۆچکەی جسر ئەشغور، ١٠ مەدەنی کوژراون و ١٥ی دیکەش برینداربوون".