Emre Gürkan Abay
08 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2018
مۆسكۆ - AA
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی رووسیادا كه 18ی ئاداری داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت له پاڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، ڤلادیمیر پوتین، حه‌وت كاندیدی دیكه پێشبڕكێ ده‌كه‌ن.
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی ناوه‌ندی رووسیا، قۆناغی تۆماری ئه‌و كاندیدانه‌ی ته‌واو كرد كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا ده‌كه‌ن كه مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له كاتێكدا پوتین له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كاندیدی سه‌ربه‌خۆیه، حه‌وت كاندیده‌كه‌ی دیكه هه‌ریه‌كه‌یان پاڵێوراوی پارتێكی جیان.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا له پاڵ پوتیندا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی لیبراڵی رووسیا، ڤلادیمیر جیرینۆڤسكی و كاندیدی پارتی كۆمۆنیست، پاڤێل گرودینین و رابه‌ری پارتی یابلۆكۆ، گریگۆری یاڤلینسكی و رابه‌ری پارتی گه‌شه‌كردن، بۆریس تیتۆڤ و رابه‌ری پارتی ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی رووسیا، سێرگی بابورین و رابه‌ری پارتی كۆمۆنیسته‌كانی رووسیا، ماكسیم سورایكین و كاندیدی پارتی ده‌ستپێشخه‌ری مه‌ده‌نی، كسێنیا سۆبچاك پێشبڕكێ ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی دواین توێژینه‌وه كه له رووسیا ئه‌نجامدراوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پوتین له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا رێژه‌ی سەدا 60-70ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت و پێشبینیش ده‌كرێت نزیكترین ركابه‌ره‌كانی گرودینین و جیرینۆڤسكی یه‌كی سەدا شەش به‌ده‌ستبهێنن.