Zehra Aydın Turapoğlu
01 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە ئاكامى تەقينەوەى ئۆتۆمبيلێكى بۆمبرێژكراو لە دەرەوەى گوندى سالوك عاتق سەر بە شارۆچكەى گرێ سپی لە لایەن تيرۆريستانى يەپەگە/پەكەكەوە، دوو هاووڵاتیی سڤيل گيانيان لەدەستدا و چوارى ديكە برينداربوو.
بە گوێرەى ئەو روونكردنەوەى كە لە وەزارەتى بەرگريى توركيا بڵاوكراوەتەوە، تيرۆريستانى يەپەگە/پەكەكە گوندى سالوك عاتق سەر بە شارۆچكەى گرێ سپييان كردووەتە ئامانج، بەڵام بە هۆى خاڵێكى پشكنينى سوپاى توركياوە ئۆتۆمبيلەكە نەيتوانى بچێتە گوندەكەوە و لەدەرەوەى گوندەكە تەقييەوە.
لە ئاكامی تەقینەوەکەدا، دوو هاووڵاتیی سڤيل گيانيان لەدەستدا و چواری ديكە برينداربوو. ئەو تيرۆريستەى كە هێرشەکەى ئەنجامدابوو، قۆڵبەستكرا.