Nuri Aydın
01 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2020
هۆنگ کۆنگ- AA
لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا هەزاران هاووڵاتی هەرێمی هۆنگ کۆنگی سەر بە چین، خۆپیشاندانیان ساز کرد و جارێکی دیکە داوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ لە توندوتیژی هێزە ئەمنییەکان و ئازادکردنی زیندانییەکانیان کرد.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی "ساوز چاینا مۆرنینگ پۆست"، خۆپیشاندەران سەرەتا لە پارکی ڤیکتۆریاوە بەڕێکەوتوون و لەگەڵ هەزاران خۆپیشاندەری دیکە کە لەبەردەم گەورەترین مۆڵی هۆنگ کۆنگە کۆببونەوە، یەکیان گرت و بەمەش خۆپیشاندانەکە فراوانتر بووە.
لە خۆپیشاندانەکەدا زیاتر لە 150 پەرلەمانتار بەشدار بوون.
یەکێک لەو پەرلەمانتارانەش بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێزە ئەمنییەکان لە شەوی سەری ساڵدا هێزێکی لە رادە بەدەریان بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکارهێناوە.
جێی ئاماژەیە خۆپیشاندانەکانی هۆنگ کۆنگ لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردووەوە دەستیان پێکردوە و تا ئێستا نزیکەی حەوت هەزار خۆپیشاندەر دەستبەسەر کراون.