Ahmet Dursun
01 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
رابه‌ری ئێران، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی له وه‌ڵامی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-دا كه هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كردبوو له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا رایگه‌یاند ''ئێران به دوای جه‌نگه‌وه نییه، به‌ڵام بێ دوودڵی گورزێكی توند ده‌دات له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی، شكۆ و پێشخستنهكانی گه‌له‌كه‌مان''.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی رابه‌ری ئێران، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی له‌میانی گوتارێكیدا كه له چالاكییه‌كدا له باره‌گاكه‌ی له تارانی پایته‌ختی ئەو وڵاتە به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی زه‌ینه‌ب پێشكه‌شی كرد، باسی له هێرشی ئه‌مریكا كردووه بۆسه‌ر ژمارەیەک بارەگای حه‌شدی شه‌عبی له عێراق.
عەلی خامنه‌یی رایگه‌یاند ''بیرێك بكه‌نه‌وه، ئه‌مریكییه‌كان له عێراق و سووریا چی ده‌كه‌ن؟حه‌شدی شه‌عبی داعشی له‌ناوبرد كه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه دروستكرا و پشتیوانی ده‌كرا. ئێستاش ئه‌وان تۆڵه له حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌نه‌وه''.
- هێرشه‌كه‌ی ئیدانه كرد
رابه‌ری ئێران، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند ''من، گه‌ل و حكوومه‌تی ئێران به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و خراپه‌كارییه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین''.
ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی وه‌ڵامی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ی دایه‌وه كه دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا به‌ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كردبوو و گوتی: ''یه‌كه‌م ناتوانن هیچ بكه‌ن، چونكه ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی به ئێرانه‌وه نییه. دووه‌میش ئه‌گه‌ر ئێوه ژیر بوونایه كه نین، ئه‌وا تێده‌گه‌یشتن كه ئه‌و تاوانانه‌ی له عێراق، ئه‌فغانستان و وڵاتانی دیكه ئه‌نجامتانداوه بوونه‌ته هۆی توڕه‌یی و نه‌فرینی گه‌له‌كانیان له ئێوه''.
رابه‌ری ئێران، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی هەروەها گوتی: ''ئێران به دوای جه‌نگه‌وه نییه، به‌ڵام بێ دوودڵی گورزێكی توند ده‌دات له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی، شكۆ و پێشخستنهكانی گه‌له‌كه‌مان''.
- هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر گرووپی حزبوڵڵا عێراق
گرووپی حزبوڵڵا عێراق كه به نزیكی له ئێران ناسراوه، هێرشێكی كرده سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له سنووری پارێزگای كه‌ركووك کە به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی كوژرا و چوار سه‌ربازی ئه‌مریكا و دوو سه‌ربازی عێراقی برینداربوون.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه پێنج بارەگای حزبوڵڵا عێراق-یان له عێراق و سووریا بۆردومانكردووه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه كردبوو كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، سێ هێرشی ئاسمانیی كراوه‌ته سه‌ر دوو بنكه‌ی چەکدارانی حزبوڵڵا عێراق له ناوچه‌كانی حارش و سه‌لوم سەربە پارێزگای ئه‌نبار.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردبوو كه له هێرشی سه‌ر بارەگاكانی چەکدارانی حزبوڵڵا عێراق له ئه‌نبار، ٢٨ كه‌س كوژراون و ٤٨ی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌یانی دوێنێ به‌مه‌به‌ستی پرۆتێستۆکردنی هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر بارەگاکانی گرووپی حزبوڵڵا عێراق سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی، سه‌دان كه‌س له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا گردبوونه‌وه وده‌رگای بەشی دەرەوەی باڵیۆزخانه‌كه‌یان شكاند و چوونه ناو ژمارەیەک لە ژوورەکانی پێشوازیکردن سەربە باڵیۆزخانهكهو زیانیان پێگه‌یاند.
دوای رووداوه‌كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر روونكردنه‌وه‌یەکی بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند كه ئێران به‌رپرسیار ده‌كه‌ن له هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌مریكا له عێراق و گوتی: ''له‌و دۆخه‌دا باجێكی زۆر گه‌وره ده‌ده‌ن. ئه‌وه هۆشداریه‌ك نییه، هه‌ڕه‌شه‌یه''.