جيهان

کۆنگرەی گەلی چین پڕۆژەیاسایەکی نوێ پەسەند کرد

کۆنگرەی گەلی چین، پڕۆژەیاسای تایبەت بە ئاسایشی نیشتمانیی لەبارەی دەسەڵاتی ناوچەی کارگێڕی تایبەتی هۆنگ کۆنگ سەربە چین پەسەند کرد.

Fuat Kabakcı  | 28.05.2020 - نوێکردنەوە : 28.05.2020
کۆنگرەی گەلی چین پڕۆژەیاسایەکی نوێ پەسەند کرد

Ankara

ئەنقەرە- AA

کۆنگرەی ساڵانەی گەلی چین بە بەشداری پێنج هەزار ئەندام لە پەکینی پایتەخت بەسترا.

لە دانیشتنی کۆتایی کۆنگرەکەدا، پڕۆژەیاسای ئاسایشی نیشتیمانیی بە دوو هەزار و ٨٧٨ دەنگ پەسەند کرا.

پڕۆژەیاساکە تایبەتە بە دەسەڵاتی حکوومەتی ناوەندی چین بۆ قەدەغەکردنی سەرجەم چالاکییەکانی تێکدەرانە، تیرۆریستی، یاخیبوون و ناپاکییە نەتەوەییەکان کە ئاسایشی نیشتیمانیی دەخەنە مەترسییەوە، بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمانی حکوومەتی ناوچەی کارگێڕی تایبەتی هۆنگ کۆنگ سەربە چین، پڕۆژەیاساکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی هۆنگ کۆنگ و وڵاتانی رۆژئاوا دژی ئەم پڕۆژەیاسایەن چونکە رێگا بۆ دادگاییکردنی ئەو رۆژنامەنووس و چالاکوانە هۆنگ کۆنگ-یانە خۆشدەکات کە لەلایەن راگەیاندنەکانی چین-ەوە وەک "ناپاکی نەتەوە" ناوزەند کرابوون.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın