ئەمريكا..گيانلەدەستدان بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە ١٠٢ هەزارى تێپەڕاند
له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له ئەمريكا، هەزار و ٥١١ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان له‌و وڵاته بۆ ١٠٢ هه‌زار و ١٩٧ به‌رزبووه‌ته‌وه.
New York
واشنتۆن - AA
له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له ئەمريكا، هەزار و ٥١١ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان له‌و وڵاته بۆ ١٠٢ هه‌زار و ١٩٧ به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمريكا كه له‌سه‌رئاستی جیهان زۆرترین كاریگه‌ریی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر، بووه‌ته ناوه‌ندی په‌تاكه و زۆرترین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له وڵاته‌كه تۆماركراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی "Worldometer" كه زانیاریی نوێكراوه‌ن سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوون له وڵاتان و هه‌رێمه‌كان، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئه‌مریكا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێ بوون، ١٨ هه‌زار و ٨١٧ كه‌س زیادیكردووه و بووه‌ته یه‌ك ملیۆن و ٧٤٧ هه‌زار و ٧٨١ كه‌س.
هاوكات ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه هه‌زار و ٥١١ كه‌س زیادیكردووه و بووه‌ته ١٠٢ هه‌زار و ١٩٧ كه‌س.
له‌ڕووی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونه‌وه لە دوای ئەمريكا، هه‌ریەک له بەڕازيل به ٤١٤ هه‌زار و ٦٦١ حاڵه‌ت، رووسيا به ٣٧٩ هه‌زار و ٥١ حاڵه‌ت و ئيسپانبا به ٢٨٣ هه‌زار و ٨٤٩ حاڵه‌ت دێن.
- نيويۆرک بووەتە چەقى پەتاكە لە ئەمريكا
لەسەر ئاستى ناوخۆی ئەمريكاش، ويلايەتى نيويۆرک لە سەرووى هەموو ويلايەتەكان دێت لەڕووى كاريگەرییه‌كانی ڤايرۆسى كۆرۆناوە.
تا ئێستا لەو ويلايەتە ٣٧٤ هەزار و ٦٧٢ حاڵەتى تووشبوون و ٢٩ هەزار و ٥٥٣ گيانلەدەستدان تۆماركراوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن