جيهان

سەرۆکی ئەمریکا بڕیارنامەیەکی نوێی لەبارەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە واژوو کرد

- سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بڕیارنامەیەکی تایبەت بە هەڵگرتنی ئەو بابەتانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە، واژوو کرد.

Dildar Baykan  | 29.05.2020 - نوێکردنەوە : 29.05.2020
سەرۆکی ئەمریکا بڕیارنامەیەکی نوێی لەبارەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە واژوو کرد

Washington DC

واشنتۆن- . AA

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە رێوڕەسمێکدا لە کۆشکی سپی، بڕیارنامەیەکی تایبەت بە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی واژوو کرد و رایگەیاند "بۆ زاڵبوون بەسەر یەکێک لە گەورەترین مەترسییەکانی سەر ئازادی رادەربڕین لە مێژووی ئەمریکادا، ئەمڕۆ لێرەین".

بەپێی بڕیارنامەکە، ئەو کۆمپانیایانەی خاوەن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن بەرپرسیار دەبن لەو بابەتانەی بەکارهێنەرانیان بڵاویان دەکەنەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکدا کە "ئایا هەژمارەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەسڕێتەوە؟" گوتی: "ئەگەر لەم وڵاتەدا، راگەیاندنێکی دادپەروەرانەتر هەبووایە، بەخۆشحاڵییەوە هەژمارەکەم دادەخست، بەڵام لەبەر ئەوەی راگەیاندن نادادپەروەرە، من لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەیوەندی دەکەم بە زۆر کەسەوە".

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەش کرد کە ئەگەر بتوانێت کۆمپانیای تویتەر دادەخات و لەوبارەیەشەوە لەگەڵ پارێزەرەکانی لە گفتوگۆدایە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın