30 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى بەرگريى توركيا، رايگەياند فڕۆكەى سەر بە سوپاى توركيا كە پێداويستى پزيشكى لە چوارچێوەى بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ بەكاردەهێندرێت، بەرەو باشوورى ئەفريقا فڕى.
بەگوێرەى ئەو روونكردنەوەى كە لە وەزارەتى بەرگريى توركيا بڵاوكراوەتەوە، لەسەر رێنماييەكانى سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان بەردەوامن لە گەياندنى پێداويستى پزيشكى بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ بۆ ئەو وڵاتانەى كە پێويستيان پێيەتى.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە: "فڕۆكەى سەربە سوپاى توركيا، ئەم جارەيان بۆ كۆمارى باشوورى ئەفريقا دەفڕێت. فڕۆكەمان لە جۆرى A-400M لە پاش تەواوبوونى ئامادەكارييەكان لە فڕۆكەخانەى ئەركيلەت لە قەيسەرى، بەمەبەستى گواستنەوەى جلى خۆپارێزى، كەرەستەى پاكژكردنەوە و پێداويستى پزيشكى بەرەو كۆمارى باشوورى ئەفريقا فڕی.