Esin Işık
28 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا، رايگەياند، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، دوو هەزار و ٣٩٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە (COVID-19) دەستنيشانكراون، ٩٢ تووشبووش گيانيانلەدەستداوە، كۆى گشتيى حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا گەيشتووەتە ١١٤ هەزار و ٦٥٣ و گيانلەدەستدانيش گەيشتە دوو هەزار و ٩٩٢ کەس.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە رێگەى هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە خۆدەگرێت بڵاوكردەوە. بە گوێرەى نەخشەكە ئەمڕۆ ٢٩ هەزار و ٢٣٠ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. لەم چوارچێوەيەدا دوو هەزار و ٣٩٢ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
بە گوێرەى ئامارەكان، لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا پێنج هەزار و ١٨ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ٩٢ تووشبووش گيانيانلەدەستداوە. كۆى گشتيى، ٩٨٤ هەزار و ١١٥ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراوە، ١١٤ هەزار و ٦٥٣ حاڵەتى تووشبوون و دوو هەزار و ٩٩٢ گيانلەدەستدان ههیه. كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان هەزار و ٦٢١ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسەدەدەن ٨٥٤ نەخۆشن و كۆى گشتى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووهتە ٣٨ هەزار ٨٠٩ نەخۆش.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە پەیامێکدا کە لەگەڵ نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا بڵاویكردەوە، تیایدا هاتووه: "لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، پێنج هەزار و ١٨ تووشبووى ديكەى ڤايرۆسى كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و بەمشێوەيە ژمارەى چاكبوونەوە لە ڤايرۆسەكە گەيشتە ٣٨ هەزار و ٨٠٩ کەس. كەمبوونەوەى ژمارەى نەخۆشانى ژێر چاودێرى چڕ و ئامێرى هەناسەدانی دەستکرد بەردەوامە. ژمارەى حاڵەتى تووشبوونى نوێ وەكو پێشبينيكراو بەڕێوەدەچێت. لە نزيكترين كات يەك مليۆن پشكنين تێدەپەڕێنين. با ئەم سەركەوتنە نەخەينە ژێر مەترسييەوە".