Mehmet Tosun
27 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، رایگەیاند کە لە رۆژی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی چنگ ـ ەوە تاوەکو ئەمڕۆ، ١٧٠ تیرۆریستیان لە چالاکی خستووە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی بەمەبەستی پێدانی زانیاری لەسەر ئۆپەراسیۆنەکە رێکخست.
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکان لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، نادیدە شەبنەم ئاکتۆپ، لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند کە سوپای تورکیا بەردەوام دەبێت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشە و مەترسییەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی "فەتۆ، پەکەکە/کەجەکە/یەپەگە، داعش" کە سەروەری و سەربەخۆیی نیشتیمان و ئارامی و خۆشگوزەرانی ٨٢ ملیۆن ھاووڵاتییان کردۆتە ئامانج.
شەبنەم ئاکتۆپ، زانیاری لەسەر ئۆپەراسیۆنی چنگ بڵاوکردەوە و گوتی: "لە ئۆپەراسیۆنی چنگدا تاوەکو ئەمڕۆ ١٧٠ تیرۆریستمان لە چالاکی خستووە، ٣٥٠ مین و بۆمبی دروستکراو دۆزراونەتەوە و لە ناوبراون. بە دابینکردنی پێداویستی تایبەت بە وەرزی زستان و مەرجەکانی بە بێ بچڕان بەردەوامین لە ئۆپەراسیۆنەکەدا"
ئاکتۆپ گوتیشی: "لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەست بەسەر؛ دوو ئار پی جی ، چەکێکی دژە تانک، ١٧ کلاشنکۆف، چەکێکی ئێم ١٦ و حەوت نارنجۆک لەگەڵ ٢٠٠ پێداویستی بۆمب ھاوێژ گیراوە".
- "ئۆپەراسیۆن لە خواکورک بەردەوامە"
ھەروەھا بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکان لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، رایگەیاند کە لەئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی لە خواکورک بەڕێوەدەچێت، توانراوە دەست بەسەر ناوچەی لۆجیستی گرنگی رێکخراوەکە بگیرێت و بەو شێوەیە گورزێکی کوشندە لە توانای ھاتوچۆیان دراوە.