16 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى بەرگريى توركيا، بڵاویكردهوه، لە رێگهی ئۆپەراسيۆنێكى ئاسمانییهوه، كه بە هەماهەنگى نێوان سوپاى توركيا و دەزگاى ميت، لە ناوچهی هەفتانين لە باكوورى عێراق ئهنجامدرا، چوار تيرۆريستى پەكەكە لە چالاكى خران.
بەگوێرەى ئەو راگهیهنراوهی كە لەلایهن وەزارەتى بەرگريى توركياوە بڵاوكراوەتەوە، به هەماهەنگى نێوان سوپاى توركيا و دەزگاى ميت، لە ناوچهی هەفتانين لە باكوورى عێراق ئۆپەراسيۆنێكى ئاسمانیی ئەنجامدرا.
لە ئۆپەراسيۆنەكەدا چوار تيرۆرستى پەكەكە لە چالاكى خران.
راگهیهنراوهكه ئاشكراشیكردووه "هەموو حەشارگەكانى رێكخراوى تيرۆريستى بەسەرياندا دەڕووخێنين".