Rewa Mahmood Hasan
17 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەستپێکردنی "ئۆپەراسیۆنی چنگ-پڵنگ"ی راگەیاند.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە کە "ئۆپەراسیۆنی چنگ-پڵنگ دەستیپێکرد. کۆماندۆ قارەمانەکانمان لە حەفتانینن"، ئەوەش لە چوارچێوەی مافی بەرگری رەوا دێت و لە یاساکانی نێودەوڵەتی رێگە پێدراوە.
بە پێی راگەیەندراوەکە، "ئۆپەراسیۆنەکە بۆسەر پەکەکە و ئەندامە تیرۆریستەکانی ترە کە لەھەوڵدابوون بۆ ھێرش کردن و دەستدرێژی کردنە سەر بنکەی سەربازییەکان و بارەگاکانمان لە ناوچەکەدا".
ھەروەھا وەزارەتی بەرگریی تورکیا راشیگەیاندووە کە "بەپاڵپشتی ھێزەکانی ئاسمانی، ھەلیکۆپتەری ھێرشبەر، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار، کۆماندۆکانمان بە ئۆپەراسیۆنی ھێرشی ئاسمانی گوازراونەتەوە بۆ ناوچەکە".
وەزیری بەرگری خولوسی ئاکار و زنجیرەی فەرمانداری سوپای تورکیا، لەناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی فەرماندەیی ھێزی وشکانییەوە ئیدارە و گواستنەوەی ئۆپەراسیۆنی چنگ- پڵنگ دەدەن.