16 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و ٤٦٧ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ١٨١ هه‌زار و ٢٩٨ حاڵه‌ت و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بۆ چوار هه‌زار و ٨٤٢ به‌رزبووه‌ته‌وه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنای لە توركيا"ی بڵاوكرده‌وه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له خۆده‌گرێت. بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٤٦ هەزار و ٨٠٠ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراون. لەو چوارچێوەيەدا هەزار و ٤٦٧ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
بەپێی ئامارەكان، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٤٦٧ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ١٧ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە. كۆى گشتيى، دوو مليۆن و ٧٢١ هەزار و سێ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ١٨١ هەزار و ٢٩٨ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە چوار هەزار و ٨٤٢ حاڵه‌ت.
كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان، ٧٣٢ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسە دەدەن ٣٠٣ نەخۆشن و كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووه‌تە ١٥٣ هەزار ٣٧٩ نەخۆش.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند: "ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون ١٢٥ حاڵه‌تە له‌وانه‌ی دوێنێ كه‌مترن. ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه له نه‌خۆشخانه خه‌وێنراون ٢١٠ نه‌خۆشن. ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كانی چاودێریی چڕ ١٠ نه‌خۆش زیادیكردووه. له‌دوایین نه‌خشه‌كاندا كه ژماره‌ی حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوون له‌سه‌روو هه‌زاره‌وه‌یه، ژماره‌یه‌ك ناوچه و گرووپ له‌مه‌دا كاریگه‌رییان هه‌یه. به رێكاره‌كانه‌وه به‌هێزین".