Eşref Musa,Mehmet Burak Karacaoğlu
01 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2020
ئيدلب - AA
سوپاى توركيا، بە وەڵامدانەوەى هێرشەكانى رژێمى ئەسەد فڕۆكەخانەى حەلەبى لە كارخست.
فڕۆكەخانەى نەيرەب كە دەكەوێـە ناوچەكانى دەرەوەى شارى حەلەب، يەكێك بوو لەو بنكە سەربازييانەى كە هێزەكانى رژێم بۆ هێرشكردنە سەر سەربازانى سوپاى توركيا و خەڵكى سڤيل بە چڕى بەكاری دەهێنا.
سوپاى توركيا، دوێنێ لە رێگەى تۆپباران و فڕۆكەى سەربازيى بێفڕۆكەوان گورزێكى کوشندەیان لە فڕۆكەخانەى نەيرەب وەشاند و لە كاركردن پەكى كەوت.
سوپاى رژێم، پێشتر لە دوای بە ئامانجكردنى فڕۆكەخانەى كويرسى سەربازیى لە لايەن سوپاى توركياوە، فڕۆكە و پێداويستييەكانى بۆ فڕۆكەخانەى نەيرەب گواستبوویەوە.