Hamdi Çelikbaş
02 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
بڕیاری سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی به‌خشینی چه‌ند وڵاتێك له ڤیزه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاوكرایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره كه به واژووی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاووڵاتییانی هه‌ڵگری پاسپۆرتی گشتی كۆماری نه‌مسا، شانشینی به‌لجیكا، به‌ریتانیای مەزن و ئیرله‌ندای باکوور، كۆماری كرواتیا، شانشینی هۆڵه‌ندا، كۆماری ئیرله‌ندا، شانشینی ئیسپانیا، كۆماری ماڵتا، شانشینی نه‌رویج، كۆماری پۆڵه‌ندا و كۆماری پورتوگال له‌هه‌ر گه‌شتێكیاندا بۆ توركیا له‌نێو ١٨٠ رۆژدا بۆ ماوه‌ی ٩٠ رۆژ له ڤیزه گه‌شتیاری ده‌به‌خشرێن.
ئاماژه به‌وه‌یش كراوه كه بڕیاره‌كه به‌پێی ١٨هه‌مین یاسای ژماره ٦٤٥٨ی پاراستنی نێوده‌وڵه‌تی و بیانییه‌كان ده‌ركراوه.