Ömer Tuğrul Çam
02 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كیلی كرافت له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا، جێمس جێفری سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، كرافت و جێفری كه ئه‌م شه‌و سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن، له‌چوارچێوه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا كۆده‌بنه‌وه.
پێشبینی ده‌كرێت شانده ئه‌مریكییه‌كه له توركیا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نی كۆببنه‌وه. بڕیاریشه له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا، تاوتوێی ئه‌و قه‌یرانه مرۆییه بكرێت كه به‌هۆی هێرشه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه له سووریا دروست بووه.