Sarp Özer,1 23
01 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2020
هاتای – AA
وەزیری بەرگری تورکیا، خوڵوسی ئاكار رایگەیاند، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی به‌هار كه دوای هێرشه قێزه‌ونه‌كه‌ی ئیدلب له ٢٧ی شوبات ده‌ستی پێكردووه، به سه‌ركه‌وتووانه به‌رده‌وامه.
ئاكار كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده باڵاكانی سوپای توركیا شه‌و له خاڵی سفری سه‌ر سنوور له هاتای مایه‌وه و تاكو كازیوه‌ی به‌ربه‌یان ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ڕێوه برد، گوتی: "ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی به‌هار كه دوای هێرشه قێزه‌ونه‌كه‌ی ئیدلب له ٢٧ی شوبات ده‌ستی پێكردووه، به سه‌ركه‌وتووانه به‌رده‌وامه".
خوڵوسی ئاكار سه‌باره‌ت به‌و زیانانه‌ی هێزه‌كانی رژێم به‌ریان كه‌وتووه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی به‌هاردا، گوتی: "تاكو ئێستا فڕۆكه‌یەکی بێفڕۆكه‌وان، هه‌شت هێلیكۆپته‌ر، ١٠٣ تانك، ١٩ زرێپۆش، ٧٢ تۆپهاوێز، سێ سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی، ١٥ هاوەنی دژه تانك، ٥٦ ئۆتۆمبێلی گوللـه‌نه‌بڕ تێكشكێندراون و نۆ كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی خاپوور کراون، هەروەها دوو هه‌زارو ٢١٢ سه‌رباز و كارمه‌ندی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له چالاكی خراون".
وەزیری بەرگری تورکیا خولوسی ئاكار جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بێگومان لە چوارچێوەی بەرگریی رەوادا، وەڵامی هەموو ئەو هێرشانە دەدەنەوە کە دەکرێتە سەر بنکە و شوێنەکانی چاودێریی توركیا، گوتی: "لە چوارچێوەی مافی بەرگریی لەخۆکردنمان لە ئیدلب، تەنها ئەو سەربازانەی رژێم دەکەینە ئامانج کە هێرش دەکەنە سەر یەکەکانمان".
خولوسی ئاكار سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه نایانه‌وێت له‌گه‌ڵ رووسیا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببینه‌وه، گوتی: "به‌ڵكو ئامانجمان كۆتاییهێنانه به كۆمه‌ڵكوژی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و رێگه‌گرتن له كۆچكردن و توندڕه‌وی".