Mehmet Tosun
28 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی توركیا (میت)دا، به‌رات ئافشین كه ناوه نهێنییه‌كه‌ی ''میدیا ئاگیت'' بوو و باڵاترین ئه‌ندامی ژنانی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه بوو كه له شنگال چالاكی ئه‌نجام ده‌دا لە چالاكی خرا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌چاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، بەرات ئافشین كه له ئۆپه‌راسیۆنێكی میت-دا له ١٩ی تشرینی دووه‌م له چالاكی خراوه، ناوی له لیستی سووری داواكراواندا بووه.
بەرات ئافشین ساڵی ١٩٩٧ په‌یوه‌ندی به په‌كه‌كه‌وه كردووه و له نێوان ٢٠٠٠ تا ٢٠١٠ به‌شداری له زۆر شه‌ڕدا كردووه دژبه سوپای توركیا.
بەرات ئافشین له ساڵی ٢٠١٠دا له قه‌ندیل ئه‌ركی هه‌بووه و له ساڵی ٢٠١٤دا له فه‌رمانده‌یی به‌ره‌ی مه‌خمور كاری كردووه، پاشان له پێكهاته‌ی ژنانی چه‌كداری شنگال و "YJA-Star" ی باڵی ژنانی چه‌كداری په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه كاری كردووه و دواتر كراوه به به‌رپرسی باڵی سه‌ربازی "YJŞ".