Enes Kaplan
10 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2020
ئەنقەرە - AA
شاندێک بە سەرۆکایەتی گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراھیم کاڵن، لە کۆمەڵگەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەگەڵ شاندی رووسیا بە سەرۆکایەتی نێردەی تایبەتی رووسیا لە سووریا کۆبوونەوە.
تورکیا لە کۆبوونەوەکەدا زۆر بە توندی ئیدانەی ھێرشەکانی رژێمی سووریای بۆ سەر خاڵەکانی چاودێری تورکیا کرد.
لە کۆبوونەوەی ھەردوو شاندەکەی تورکیا و رووسیا، بە توندی جەخت لەسەر راگرتنی خێرای ھێرشەکان بۆسەر سەربازانی تورکیا و خاڵەکانی چاودێری کە پێچەوانەی روحی ئاستانایە کرایەوە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، شاندەکەی تورکیا بە سەرۆکایەتی گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار ئیبراھیم کاڵن و شاندی رووسیا، رایانگەیاند کە بە روونی رێککەوتنی سوچی پێشێلدەکرێت و داوایان لە رووسیا کرد کە زامنی ئەو رێککەوتنەیە بەرپرسیاریتییەکانی جێبەجێ بکات.