Barış Gündoğan,Hemın Othman Mohammed
14 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن سه‌باره‌ت به راپۆرتی 2018ی توركیا كه له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا په‌سه‌ند كرا رایگه‌یاند "ئه‌و بڕیاره تاك لایه‌نه دوور له بابه‌تییه‌ی هیچ پابه‌ندییه‌كی نییه و له لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌ورووپاوه ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، به‌لای ئێمه‌وه هیچ به‌هایه‌كی نییه".
ئیبراهیم كاڵن راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی راپۆرتی 2018ی توركیا بڵاوكرده‌وه كه له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا په‌سه‌ندكراوه و به بڕیاری ئامۆژگاری له‌قه‌ڵه‌مدراوه.
كاڵن رایگه‌یاند "ناوه‌ڕۆكی راپۆرتی 2018ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی توركیا هه‌وڵێكه بۆ تێكدانی قۆناغێك كه تیایدا هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان زیادی كردووه له‌باره‌ی به‌ده‌ستهێنانی تاودانێكی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-یه‌كێتیی ئه‌ورووپا".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له راپۆرته‌كه‌دا په‌نا بۆ بانگه‌شه‌ی بێ بنه‌ما براوه كه راست نین و ته‌وژمه سیاسییه توندئاژۆكانی ئه‌ورووپا و هه‌ڵوێستی پێشینه بڕیاری كه دژبه توركیا نمایش ده‌كرێت خراوه‌ته‌ڕوو.
ئیبراهیم كاڵن گوتیشی: "بڕیاری ئامۆژگاری كه پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان و بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی دانوستانه‌كانی به‌شداری ده‌ركراوه، نمایشێكی پۆپۆلیست و بێ دیدی هه‌ندێک سیاسه‌تمه‌داری ئه‌ورووپییه كه راستگۆنین به‌رامبه‌ر وڵاته‌كه‌مان. ئه‌وه‌یش یه‌كێكه له رووه نیگهرانبهخشهكانی به‌رته‌سكی دید كه له سیاسه‌تی ئه‌ورووپادا هه‌یه. له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و بڕیاری ئامۆژگارییه كه به 370 ده‌نگی به‌ڵێ په‌سه‌ند كراوه، نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌ی هاوبه‌شی 751 ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ناكات. ئه‌و بڕیاره تاك لایه‌نه دوور له بابه‌تییه‌ی هیچ پابه‌ندییه‌كی نییه و له لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌ورووپاوه ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، به‌لای ئێمه‌وه هیچ به‌هایه‌كی نییه".