Fahrettin İbrahim
13 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2019
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پەسەندکراوەکەی ئەمڕۆی یەکێتی ئەورووپای بە "یەکلایەنە و بێ بایەخ" راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبەرامبەر پەسەندکراوێکی یەکێتی ئەورووپا بۆ هەڵپەساردنی دانوستانەکانی پێدانی ئەندامێتی تورکیا لەو یەکێتییە هەڵوێستی گرت و داوایکرد، یەکێتی ئەورووپا لە ئاراستەی پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی دوو لایەنە بجولێتەوە.
لەو بەیاننامەیەدا وێڕای ئاماژەدان بە ئامانجی ستراتژیکی تورکیا بۆ ئەندامێتی لە یەکێتی ئەورووپا، هاتووە: "ئهو ههڵوێستهی دووره لهسهربهخۆیی و به تاكلایهنه بڕیاری لهسهردراوه لهلایهن پهرلهمانی ئهورووپاوه هیچ بههایهكی نیه لهلامان".
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە، "ئەو راپۆرتە بێ بنەمایە و پەسەندکردنی هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان کە ٤ ساڵ بوو راوەستانوو، بە پێچەوانەی پرنسیپەکانی یەکێتی ئەورووپایە".
جێی ئاماژەیە پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە پڕۆژە بڕیارێکی پەسەند کردووە کە بە پێی ئەو، پرسی دانوستانەکان بۆ ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپای هەڵپەساردووە.
پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا راپۆرتی نوێنەری هۆڵەندا کاتی پیری کە داوایکردبوو پرسی دانوستانەکان بۆ ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا هەڵپەسيردرێ، بە 370 دەنگی ئەرێنی بەرامبەر 109 دەنگی نەخێر، پەسەند کرد.