Ömer Aydın
07 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2018
ستراسبورگ - AA
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی رایگەیاند کە ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش بۆ هاووڵاتییانی له سنووری سووریا ماف و ئه‌ركی توركیایه و له نیگه‌رانیه‌كانی ئه‌نقه‌ره تێده‌گه‌ن.
له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا كه له شاری ستراسبورگ رۆژهەڵاتی فەڕەنسا درێژه‌ی هه‌یه ، دانیشتنێك له‌سه‌ر بابه‌تی توركیا و عه‌فرین رێكخرا.
له گوتارێكیدا كه له دانیشتنه‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد، نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی باسی له دواین پێشهاته‌كانی توركیا و ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كرد كه له سووریا درێژه‌ی هه‌یه.
فێدێریکا مۆگێرینی گوتی: "هه‌میشه له هاریكاریماندا له‌گه‌ڵ توركیا دروست و كراوه بووین. پێویسته ئه‌وه په‌سه‌ند بكه‌ین كه توركیا به تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا تێده‌په‌ڕێت كه جێگه‌ی باوه‌ڕنین. تیرۆریزم، هه‌وڵی كوده‌تای له‌ناكاو، قه‌یرانی كۆچبه‌ر و جه‌نگی ئه‌ودیو سنوور. ئێمه له نیگه‌رانیه‌كانی توركیا تێده‌گه‌ین. ئه‌رك و مافی توركیایه ئاسایشی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ده‌سته‌به‌ر بكات كه له‌سه‌ر سنووری سووریا ده‌ژین. له‌به‌رئه‌وه به‌ره‌یه‌كی نوێ كراوه‌ته‌وه و پێویسته گرنگیی بدرێت به گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی و پاراستنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی".
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی باسی له‌وه كرد كه له‌و رۆژه‌وه‌ی توركیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له سووریا ده‌ستپێكردووه له نزیكه‌وه چاودێری پێشهاته‌كان ده‌كه‌ن و گوتی: "به‌قوڵی نیگه‌رانین له‌و به‌ره نوێیه‌ی له باكووری سووریا كراوه‌ته‌وه. پێش هه‌موو شتێك له‌به‌ر هۆكاری مرۆیی نیگه‌رانین".
فێدێریکا مۆگێرینی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان مه‌ترسی تێكدانی هاوسه‌نگییه‌كانی ناو سووریای هه‌یه و گوتی: "به‌رزبوونه‌وه‌ی توندوتیژی ره‌نگه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسیی بۆ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان درەنگ بكه‌وێت. با هه‌موو وزه‌مان بۆ پشتیوانی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دانوستانەکانی جنێڤ چڕبكه‌ینه‌وه. ده‌بێت هه‌موو نیگه‌رانییه‌كان بخرێنه‌ڕوو. جه‌نگ له سووریا كۆتایی نه‌هاتووه. مرۆڤه‌كان به‌رده‌وام ده‌بنه قوربانیی".
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه كردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی نوێ له سووریا ئاسایشی زیاتر بۆ توركیا ده‌سته‌به‌ر ناكات و گوتی: "ئه‌و ئاسایشه ته‌نها به چاره‌سه‌رێكی سیاسیی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت".
ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كرده‌وه كه پێویسته هه‌موو چالاكییه سه‌ربازییه‌كان، گرووپه تیرۆریستییه دیاریكراوه‌كانی تیادا بكرێنه ئامانج.