Tevfik Durul
24 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره/ ئیستانبوڵ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو پێشوازی كرد له ریپۆرته‌ری نوێی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی كاروباری توركیا، ناجۆ سانشێز ئامۆر.
دوای دیداره‌كه كه له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو، چاوش‌ئۆغڵو له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راستگۆیانه و بنیاتنه‌ریان له‌گه‌ڵ ئامۆر ئه‌نجامداوه و، رایگه‌یاند ''چاوه‌ڕوانین په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له قۆناغی نوێ‌دا هه‌ڵوێستێكی بێ لایه‌ن، دادپه‌روه‌ر و نموونه‌یی به‌رامبه‌ر وڵاته‌كه‌مان نیشان بدات"