Leyla Ataman Koyuncuoğlu,1 23
05 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، سه‌باره‌ت به نه‌خشه رێگای منیج رایگه‌یاند: "ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ده‌ینێین له راستیدا هه‌م بۆ داهاتووی سووریا گرنگه، هه‌میش ده‌رفه‌ته بۆ دووباره ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كه تێكچووه. له‌به‌رئه‌وه پێویسته ئه‌م نه‌خشه‌ڕێگایه به ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێت. گفتوگۆشمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه. هه‌ردوولا پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌وه".
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی چاوش‌ئۆغڵو لەگەڵ میدیاکاراندا ئه‌نجامیدا، روونكردنه‌وه‌یدا له‌باره‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له ئه‌مریكا.
سه‌باره‌ت به نه‌خشه رێگای منبج، چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه تیمه و پسپۆڕانی په‌یوه‌ندیدار سه‌ره‌تا كارێكی ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ن و، گوتی: "له هه‌ردوو لاوه به به‌شداری هاوڕێیانمان واتا له هه‌واڵگرییه‌وه، به هه‌مان شێوه له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپا و وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه و هاوڕێیانمان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ موخاتهبهكانیاندا سه‌ره‌تا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاماده‌كاری سه‌ره‌تایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دواتر ده‌چنه قۆناغی جێبه‌جێ كردنه‌وه‌وه".
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له قۆناغی جێبه‌جێكردندا یه‌په‌گه له منبج ده‌كشێته‌وه و، گوتی: "ئاسایشی ئه‌و شوێنانه له‌لایه‌ن هێزی پشتیوانی توركیا و ئه‌مریكاوه ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت. له‌و قۆناغه‌شدا باسی قۆناغی سێهه‌م ده‌كه‌م، كه به‌یه‌كه‌وه بریاردهدهین له‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه كێ به‌ڕێوه‌ی به‌رێت و، كێ له یه‌كه ئه‌منیه‌كاندا بێت. به‌و شێوه‌یه منبج سه‌قامگیر ده‌بێت. دوای ته‌واوبوونی مۆدێلی منبج ئه‌م (مۆدیله) بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ش ده‌گوازینه‌وه كه یه‌په‌گه داگیری كردوون. له لێكتێگهیشتنهكهشمان ئه‌مه هه‌یه".
چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئامانجیان ئه‌وه‌یه ده‌رفه‌تی ئه‌وه بڕه‌خسێنن ئه‌و هاوڵاتییه سووریانه‌ی ئاواره‌ی توركیا بوون له سه‌روویانه‌وه منبج، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ناچاركراوان ره‌ققه و شاره‌كانی دیكه جێبهێڵن و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتی خۆیان و گوتی: "ئه‌گه‌رنا به پێچه‌وانه‌وه ناتوانین بڵێن به ته‌واوی سه‌قامگیری به‌دی هاتووه. هیوادارم ئه‌وه جێبه‌جێ بكرێت. له هه‌ردوولاوه پێداگیری هه‌یه. وه‌ك ده‌زانن له ساڵی ٢٠١٦ ئیداره و سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا ئۆباما به ئێمه‌یان گوت كه هه‌ر دوای ئۆپه‌راسیۆنی منبج، یه‌په‌گه له شاره‌كه ده‌كشێته‌وه. به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و به‌ڵێنه‌یان نه‌بردۆته سه‌ر. به پێچه‌وانه‌وه پشتیوانییه‌كانیان بۆ یه‌په‌گه زیاد كرد و چه‌كیان پێدان. به‌م پشتیوانییه‌ش یه‌په‌گه داگیركارییه‌كانی فراوان كرد و نزیكه‌ی ده‌ستی به سه‌ر له سه‌دا ٢٥ی خاكی سووریادا گرتووه. به دڵنیاییه‌وه یه‌كێك له‌و پێشهاتانه‌ی كێشه‌ی خسته ناو په‌یوه‌ندییه‌كانمان و ته‌نانه‌ت گه‌یشته خاڵی بنبه‌ست و رێ لێكجیابوونه‌وه‌ش. رێك له‌و كاته‌دا تیله‌رسن سه‌ردانی توركیای كرد، له‌و سه‌ردانه‌یدا پێكه‌وه له‌باره‌ی هه‌نگاونان بۆ ئه‌م ته‌وه‌ره رێككه‌وتین. ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ناومانه (نه‌خشه رێگای منبج) له راستیدا هه‌م بۆ داهاتووی سووریا و بۆ دووباره ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیشمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌رفه‌ته. بۆیه پێویسته ئه‌م نه‌خشه رێگایه به ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێت. له هه‌ردوولاوه پێداگیری هه‌یه بۆ ئه‌مه".
چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی داواكاری راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌ی فه‌تۆ، فه‌تحوڵڵا گولهنیشهوه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ پێی راگه‌یاندوون كه ئه‌و زانیاری و به‌ڵگانه به هه‌ند وه‌رده‌گرن كه له توركیاوه بۆیان هاتوون.