Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
28 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ رووسیا جێگره‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان نییه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا یان ئه‌مریكا. سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هاوسه‌نگی له‌به‌رچاوده‌گرێت".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا لیتوانیهكهی، لیناس لینكیڤیسیوس له لیتوانیا له باره‌ی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ناو په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا بۆ میدیاكان دوا.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو سەبارەت بە پەیوەندییەکانی وڵاته‌كه‌ی لەگەڵ ئەمریکادا گوتی: "ئەگەر هاوشێوەی ئەوەی لە فیلمە کاوبۆیەکاندا هەیە بڵێت 'من هەرچییەکم بوێت دەیکەم' ئەوا ئەمە وەڵامی دەبێت".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر توركیا گوتی: "ناچارنین به‌شداری له هه‌موو بڕیاری وڵاتێكدا بكه‌ین كه دادپه‌روه‌ر نییه به‌رامبه‌ر وڵاتێكی دیكه".