Meltem Bulur,Zuhal Demirci,Tuğçenur Yılmaz
11 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2018
به‌غدا/ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "له‌چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تییدا توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، جا تیرۆریستان له هه‌ر كوێیه‌ك بن. ئه‌وه به‌ره‌نگاریه پێشێلكاری و هێرش نییه به‌رامبه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق".
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه فهڕمیهكهی بۆ عێراق، چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح كۆبووه‌وه. دوای كۆبوونه‌وه‌كه چاوش‌ئۆغڵو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا باسی له‌وه كرد كه به‌مه‌به‌س جارێكی دیكه جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پشتیوانی توركیا بۆ عێراق له‌م قۆناغه‌دا ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌نجامداوه.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له كۆبوونه‌وه‌كاندا گفتوگۆیان كردووه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی وه‌ك دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه ئابووریی و بازرگانیه‌كان و وه‌به‌رهێنان. ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر به‌یه‌كه‌وه به‌رده‌وامیدان به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "دووبارە کۆنسوڵخانەکانی بەسڕە و مووسڵ دەکەینەوە کە پێشتر بەھۆکاری ئەمنی دامانخستبوو".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا چاوش‌ئۆغڵو ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه توركیا به‌ڵێنی پێنج ملیار دۆلاری داوه له كۆنفرانسی كوێت بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق، توركیا له پشت ئه‌و بهڵێنهوهیهتی. دووپاتیشیكرده‌وه كه توركیا و عێراق ته‌نیا دوو دراوسێ نین به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا وه‌ك دوو وڵاتی برا وان، بۆیه پێویسته له هاریكاریدابن و پشتیوانی له یه‌كتری بكه‌ن.
چاوش‌ئۆغڵو له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا دژی په‌كه‌كه گوتی، "له‌چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، له‌هه‌رشوێنێك بن توركیا به‌رده‌وامده‌بێت له له‌ناوبردنی تیرۆرستان. ئه‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی عێراق نییه و هێرش نییه بۆ سه‌ری، به‌ڵكو مافێكه له‌یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. له‌مه‌ودواش دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق پێكه‌وه ئه‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه ئه‌نجامده‌ده‌ین."
وەزیری دەرەوەی تورکیا، لەبارەی پرسی بێ سەروشوێنبوونی رۆژنامه‌نووسی سعودی جەمال خاشقچی رایگه‌یاند، گشت ئەو راستیانەی کە له‌ئه‌نجامی لێکۆڵینەوەکاندا دەردەکەون، بە جیھانی رادەگەیەنن.
چاوش‌ئۆغڵو:"له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م رووداوه له قونسوڵگه‌ریی سعودیه روویداوه، ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ سعودیه‌ش له هه‌ماهه‌نگیی نزیكدابین. پێویسته سعودیه‌ش لهههماههنگیدابێت له‌گه‌ڵ ئێمه. گشت ئەو راستیانەی کە له‌ئه‌نجامی لێکۆڵینەوەکاندا دەردەکەون، بە جیھانی رادەگەیەنین."