به‌غدا
وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراق رایگه‌یاند كه له بنكه‌ی سه‌ربازیی سپایکەر و كوشتنی به كۆمه‌ڵی گرتوخانه‌ی بادوش و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق، دوو هه‌زار و 398 كه‌س ونبووه.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد، له دوای كوشتاره‌كه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی سپایکەر هه‌زار و 566 كه‌س و له گرتوخانه‌ی بادوش 431 كه‌س ونبووه، له شه‌ڕ و پێكدادانهكانیش له ناوچه جیاوازه‌كانی وڵاتیش 401 كه‌س ونبووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كرا كه دوای ئه‌وه‌ی داعش له مانگی حوزه‌یرانی پێشوو به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی باكوور و رۆژئاوای وڵاتی كۆنترۆڵكرد، بۆ زانینی ژماره‌ی رەسمی ونبووه‌كان له مانگی ئابه‌وه به رێگەی راپرسی ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجامداوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه خرایه‌ڕوو كه تا ئێستا خشته‌ی ژماره‌ی ونبووه‌كان كۆتایی پێنه‌هاتووه و وه‌زاره‌ت تا ئێستا به‌رده‌وامه له ئاشكراكردنی ونبووه نوێیەكان.
داعش له 10ی حوزه‌یران هێرشی كردبووه سه‌ر گرتوخانه‌ی شارۆچكه‌ی بادوش له رۆژئاوای موسڵ و له ئاكامدا سێ هه‌زار به‌ندكراو كه تیایدا هه‌ندێك له سه‌ركره‌كانی قاعیده‌شی تێدابوو، رایانكرد.
هاوكات داعش له 12ی حوزه‌یران كۆنترۆڵی بنكه‌ی سه‌ربازیی سپایکەر Spykerی سه‌ر به شاری تكریتی كردبوو و تیایدا ڤیدیۆیه‌كی له تویته‌ر بڵاوكردەوه كه هه‌زاران كه‌سی گوله‌باران كرد.
سه‌رچاوه‌كانی نزیك له په‌رله‌مانی عێراقیش ئاشكرایانكردبوو كه هه‌زار 700 كه‌س له رووداوه‌كه كوژراوە كه تیایدا خوێندکاریش هه‌بوون.