به‌غدا
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی حكومه‌تی عێراق، وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی توركیا تانه‌ر یڵدز به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و له‌لایه‌ن وه‌زیری كاره‌بای عێراق محه‌مه‌د ئهلفهحداوی بالیۆزی توركیا له به‌غدا فاروق قایماقچی و لێپرسراوانی دیكه پێشوازی لێكرا.
یڵدز دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری سه‌رۆكایه‌تی حه‌ڤده‌هه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هاوبه‌شی ئابووری توركیا - عێراق ده‌كه‌ن، ڕێوڕه‌سمی واژووكردنی پرۆتۆكۆل و كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا، یڵدز كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی، وه‌زیری نه‌وت عادڵ عه‌بدولمه‌هدی، قاسم ئه‌لفه‌هداوی وه‌زیری كاره‌با و مالاس ئه‌لحوسه‌ینی وه‌زیری بازرگانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات.