به‌غدا
له تۆماره ده‌نگیه‌كه‌دا ئه‌میری رێكخروای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) ئه‌بو به‌كر به‌غدادی به‌یاننامه‌ی سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری ره‌تكرده‌وه كه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراوی (داعش)ی كردبوو و گوتی " مزگێنی ده‌ده‌مه هاوڵاتیانی عێراق و شام كه رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام له‌سه‌ر كاری خۆی به‌رده‌وامه و سازش ناكه‌ین تا پیلانگێڕی سایكس بیكۆ هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه."
به‌غدادی هه‌روه‌ها گوتی: "داعش ده‌وڵه‌تی دایكه و له‌لایه‌ن شێخ ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی یه‌وه دامه‌زراوه و نه بچوك ده‌بێته‌وه و نه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و دوای وه‌رگرتنی ڕای ئه‌نجومه‌نی شورای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام له موهاجرین و ئه‌نسار؛ بڕیارماندا ئه‌و نامه‌یه‌ی ئه‌یمه‌ن زه‌واهری ره‌ت بكه‌ینه‌وه كه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی داعش ده‌كات."
ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌ك ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانی تۆمارێكی ده‌نگی سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری یان بڵاو كرده‌وه و تیایدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام راگه‌یاند و ئاشكراشیكرد به‌ره‌ی نوسره له سوریا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی نوێنه‌ریه‌تی قاعیده ده‌كات و ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ته‌نیا ئه‌میری ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه له عێراق بۆ ماوه‌ی ساڵێك.
زه‌واهیری له تۆماره دهنگیهكهیدا هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "ئه‌بو به‌كر به‌غدادی له ڕاگه‌یاندنی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام به بێ پرس و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی گشتی كۆمه‌ڵی قاعیده و جیهاد هه‌ڵه‌ی كردووه و له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی یش هه‌ڵه‌ی كردوه كاتێك ره‌تیكرده‌وه بچێته ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هه‌روه‌ها به بێ گفتوگۆ وه‌رگرتنی روخسه‌ت چووه ناو كۆمه‌ڵه‌ی قاعیده و جیهاد."