Sangar Hamad Azeez
05 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2018
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی هاوپەیمانی دژ بە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا تۆماس ڤیالی دهڵێت: "هاتنی سەربازانی ئەمریکا بۆ منبج پەیوەستە بۆ بابەتی سیاسییەوە".
ڤیالی کە لە شوێنی رایان دیلۆن دەستبەکاربووە بۆ یەکەم جار لە رێگەی پەیوەندی ڤیدیۆ کۆنفرانسهوه قسەی کرد و روونکردنەوەی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق و سووریا دا.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە دوای رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا لەبارەی منبج چارەنووسی سەربازانی ئەمریکا لە ناوچەکە پەیوەیستە بە بابەتی سیاسییەوە.
ڤیالی گوتی: "ئەوان لەوێ نین وەک هێزێک. ئەو بابەتە وەک داماڵینی چەک نییە لە کۆریا. ئەوان لەوێن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی. ئەم ئەرکەش پەیوەستە بە دانوستانی سیاسی".
سەبارەت بە چۆنییەتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکان لەمنبج، ڤیالی گوتی: "بەگوێرە بارودۆخی ناوچەکە بڕیاری لەسەر دەدەین".
لەلایەکی دیکەش فەرماندەیی هێزەکانی دژ بە داعش، پۆڵ ئی فەنک ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی ئەمریکا لەگەڵ ئەوەن کە سەربازانی ئەمریکا لە منبج نەکشێنەوە.