Muhammet Ali Kemal
24 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2016
په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا پرۆژه یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی کاتیی دانوستانه‌کانی نێوان تورکیا و یه‌کێتیی ئه‌ورووپای په‌سه‌ندکرد که هیچ پابه‌ندییه‌کی یاسایی به‌دوای خۆیدا ناهێنێت.
پرۆژه یاساکه داوای هه‌ڵپه‌ساردنی کاتیی دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به‌ئه‌ندامبوونی تورکیا له‌یه‌کێتیی ئه‌ورووپا به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی له‌دوای هه‌وڵی ئه‌نجامدانی کوده‌تا له‌لایه‌ن رێکخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی له 15ی تهمووز و جێبه‌جێکردنی باری نائاسایی هاتووه‌ته ئاراوه، ده‌کات.
له‌بڕیاره‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌کراوه بۆ دووباره ده‌ستکردنه‌وه‌ی به‌دانوستانه‌کانی به‌ئه‌ندامبوونی تورکیا له‌یه‌کێتیی ئه‌ورووپادا پێویسته باری نائاسایی هه‌ڵبگیرێت، باسی له‌وه‌شکراوه یه‌کێتییه‌که و په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به‌توندی ئیدانه‌ی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی کوده‌تا ده‌که‌ن و جه‌خت له‌وه‌کراوه‌ته‌وه که تورکیا مافی ره‌وای دادگایی‌کردنی لێپرسراوانی ئه‌و هه‌وڵه‌ی هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌سه‌ڵاتی کۆتاییهێنان یان راگرتنی دانوستانه‌کانی به‌ئه‌ندامبوونی وڵاتانی له‌یه‌کێتیی ئه‌ورووپا نییه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ی که دراوه په‌یامێکی سیاسییه بۆ کۆنسه‌ی ئه‌ورووپا و حکوومه‌تی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کێتییه‌که.
چاوهڕواندهکرێت بابه‌تی دانوستانی به‌ئه‌ندامبوونی تورکیا، له‌نێوان ئه‌و وڵاته و یه‌کێتیی ئه‌ورووپادا له‌کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌ی سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتییه‌که‌دا که بڕیاره له‌مانگی کانوونی یه‌که‌مدا سازبکرێت، بخرێته به‌رباس.