Muhammet Ali Kemal
24 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2016
سه‌رکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ''ئێمه ده‌مانه‌وێت لاوانێک پێبگه‌یه‌نین که‌له‌جیاتی ببنه سووته‌مه‌نی چالاکییه خوێناوییه‌کانی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان، ببنه رزگارکه‌ری داهاتووی ئه‌م نیشتمانه، ئهمهخهمی ئێمه. ئامانجمان ئه‌وه‌یه کرێکارانێکی هزر پێبگهیهنێن که خۆیان بناسن، مێژووی خۆیان بزانن، خاوه‌ندارێتیی له به‌هاکانی شارستانێتیی بکه‌ن نه‌ک که‌سانێک که مه‌یلیان بۆ خۆرئاوا هه‌بێت و له‌گه‌له‌که‌ی خۆیان بترسن و سیخوڕی داگیرکاران بن''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شداری کرد له‌پرۆگرامی تایبه‌ت به‌ڕۆژی مامۆستایان له‌ناوه‌ندی کو‌لتوور و کۆنگره‌ی به‌شته‌په و گوتارێکی پێشکه‌ش کرد.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ''چ رێکخراوه تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک په‌که‌که و ده‌هه‌که‌په‌جه، که بابه‌ته نه‌ژادیی و مه‌زهه‌بییه‌کان ده‌ورووژێنن و چ رێکخراوه تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک داعش و فه‌تۆ که چه‌مکه ئاینییه‌کانیان کردووه‌ته قه‌ڵغان بۆ خۆیان، گه‌وره‌ترین مه‌یدانی وه‌به‌رهێنانی ئه‌مانه هه‌ڵه‌کانی ناو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێرکردنه''.
دواتر گوتی: "به‌داخه‌وه سیاسه‌ته‌كانی په‌روه‌رده و فێركردنی بیانی بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌وه‌ی شه‌ڕكه‌ر، نه‌خۆش و دووڕوو له‌خه‌رمانی سه‌دان ساڵه‌ی مێژوویی و كولتووری ئه‌م وڵاته‌دا. ئه‌وه‌ش به‌تایبه‌تی به‌رهه‌می فه‌تۆیه كه دووره له به‌ها سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و سیاسه‌تێكی فشاردروستكهره".
سه‌رکۆماری تورکیا، جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه کە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریست ئه‌رکی هێزه ئه‌منییه‌کان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌رکی هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌یه و گوتی: ''پێمان خۆش نییه ته‌نانه‌ت یه‌ک رۆڵه‌ی ئه‌م نیشتمانه بکه‌وێته ده‌ستی ئه‌و رێکخراوه دژه مرۆڤانه. له‌لایه‌ن کام رێکخراوه‌وه له‌خۆده‌گیرێت و رێکده‌خرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان پێوه‌بکات، گرنگ نییه، ئێمه پێمان خۆش نییه هیچ رۆڵه‌یه‌کی ئه‌م نیشتمانه بزربێت، ناپاکی به‌رامبه‌ر به‌نیشتمان، گه‌ل، ده‌وڵه‌ت و دایک و باوکی بکات. پێویسته هه‌موو پێکه‌وه به‌ره‌نگاریی ئه‌م خراپه‌کارانه ببینه‌وه''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ئایا كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده تیایاندا نییه هاوسۆز بێت له‌گه‌ڵ تیرۆر و ته‌نانه‌ت چه‌كدار بۆ رێكخراوه‌كانی دیكه له شاخ و شار په‌یدا بكه‌ن؟ به‌دڵنیاییه‌وه هه‌یه. ئه‌و جۆره ناپاكانه له دامه‌زراوه‌كانی دیكهشماندا هه‌ن. به‌ڵام ئه‌وانه له ناسنامه‌یاندا هه‌رچیه‌ك نووسرابێت مامۆستا نین، ئه‌گه‌ر بشبن، نامرۆڤن له‌به‌رگی مامۆستادا".
سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی له‌کاره‌کانیان دوورخراونه‌ته‌وه ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ''به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و کاره ده‌که‌ین. ئه‌وه‌نده‌ی له‌توانادا بێت هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و که‌سانه‌ی بێ‌تاوانن تێوه‌نه‌گلێن، به‌ڵام ئایا حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه‌ی تێده‌که‌وێت یان نا، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ر تێده‌که‌وێت. چونکه له ئه‌لیفه‌وه تا یا، هه‌موویان به‌شێوه‌یه‌کی سه‌یر خۆیان ده‌شارنه‌وه. له‌ئێستادا ناتوانم ئه‌وه‌ی که ده‌یزانم بیڵێم، به‌ڵام که رۆژی خۆی هات، هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌نووسرێنه‌وه چونکه گوتنی هه‌موو راستییه‌ک له‌هه‌موو کات و له‌هه‌موو شوێنێکدا کارێکی راست نییه. له‌به‌رئه‌وه پێویسته ئارامگر بین''.
له‌کۆتایی گوته‌کانیدا سه‌رکۆماری تورکیا، سه‌باره‌ت به رێگرییکردن لێی لهبهشدارییکردن له کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌که‌دا له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ کۆنفرانسه‌وه دوا و گوتی: ''رێگه ناده‌یت سه‌رکۆماری تورکیا له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌کۆنفرانسه‌وه قسه‌بکات، به‌ڵام رێگه به‌بوونی سه‌رکرده‌کانی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان ده‌ده‌یت له‌وێ بوونیان هه‌بێت. ئه‌مانه هاوکاریی و پشتیوانیی تیرۆر ده‌که‌ن. ده‌مه‌وێت ئه‌مه به‌و شێوه‌یه بزانرێت''.