Mazın Asad
25 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2016
ماردین - AA
دوای ئەوەی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە تیرۆر، سەرۆک شارەوانی پێشووی ماردین ئەحمەد تورک دەستگیر کرا، بە فەرمانی دادگا دەستبەسەر کرا.
ئەحمەد تورک لە ١٧ی تشرینی دووەم لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە کارەکەی دوورخرایەوە و دواتر لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکان لە تیرۆر لە لایەن نووسینگەی داواکاری گشتی ماردین لە ٢١ی ئەم مانگە دەستگیر کرا و رەوانەی دادگا کرابوو.
دوای لێپرسینەوەی ئەحمەد تورک لە نووسینگەی داواکاری گشتی ماردین، بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی بۆ دادگای سزای قورسی ئێشکگر گواسترایەوە و دواتر لە دادگا بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرا.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە تیرۆر، نووسینگەی داواکاری گشتی ماردین بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٢٢ کەس دەرکردبوو کە لە نێوانیاندا سەرۆک شارەوانی ماردین ئەحمەد تورک و سەرۆک شارەوانی شارۆچکەی ئارتوکلو ئەمین ئرماک ھەبوون.
رێکاری یاسایی دەربارەی ٢١ گومانلێکراوەکەی دیکە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس درێژەی ھەیە.