Muhammet Ali Kemal
25 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ''له‌باکووری سووریا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رژێمی ئه‌و وڵاته‌وه هێرشی سێهه‌م کراوه‌ته سه‌ربازانی تورکیا که له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا له‌ناوچه‌که بوونیان هه‌یه'' دوورن له‌راستییه‌وه.
- فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا هێرشی ئاسمانییان بۆ سه‌ر پێگه‌کانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لهئهلباب ئه‌نجامداوه.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ''له‌باکووری سووریا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رژێمی ئه‌و وڵاته‌وه هێرشی سێهه‌م کراوه‌ته سه‌ربازانی تورکیا که له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا له‌ناوچه‌که بوونیان هه‌یه'' دوورن له‌راستییه‌وه و فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا هێرشی ئاسمانییان بۆ سه‌ر پێگه‌کانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لهئهلباب ئه‌نجامداوه.
له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوکرایه‌وه که ''به‌درێژایی دوێنێ هێزه‌کانی رژێمی سووریا هێرشیان کردووه‌ته سه‌ربازانی تورکیا که له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا له‌ناوچه‌که بوونیان هه‌یه''.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد ئه‌و بانگه‌شانه دوورن له‌راستییه‌وه و ئه‌و هه‌واڵانه‌ش که باس له‌وه‌ده‌که‌ن ''رژێمی سووریا له‌ناوچه‌ی ئه‌لباب هێرشی ئاسمانیی کردووه‌ته سه‌ر داعش'' راست نیین و ''له‌ئێستادا فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا هێرشی ئاسمانیی بۆ سه‌ر پێگه‌کانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لهئهلباب ئه‌نجامده‌ده‌ن''.
به‌رپرسه سه‌ربازییه‌کان جه‌ختیان له‌وه‌کرده‌وه ئه‌و فڕۆکانه‌ی له‌ناوچه‌که بوونیان هه‌یه فڕۆکه‌ی سووریی نیین به‌ڵکو فڕۆکه‌ی جه‌نگیی تورکین.