24 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره/ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لیبییه‌كان له‌م رۆژگاره سه‌ختانه‌دا به ته‌نها جێنه‌هێڵن رایگه‌یاند: "ئێمه له‌وێ سه‌راج به ته‌نها جێناهێڵن، سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پشتیوانییه‌یان پێشكه‌شبكه‌ین كه له ده‌ستمان دێت".
له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان له كۆشكی وه‌حده‌ددین، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازكرد.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له میانی گوته‌كانیدا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا دوا و رایگه‌یاند: "هاوڕاین له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی درێژه‌دان به په‌یوه‌ندییه دۆستایه‌تییه ریشهییهكانمان، له به‌رژه‌وه‌ندیی توركیا و ئه‌ڵمانیا و ناوچه‌كه‌مانه. سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاریكارییهكانمان له هه‌ریه‌ک له بواره‌كانی ئابووریی، بازرگانیی، وه‌به‌رهێنان، وزه و گه‌شتیاریی، زیاتر به‌ره‌وپێش ببەین. سه‌باره‌ت به كۆچ توركیا و ئه‌ڵمانیا باری سه‌ر شانی ئه‌ورووپایان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ئه‌ستۆگرتووه. له بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كاندا دیالۆگمان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیادا به‌هێزده‌كه‌ین و به‌رده‌وامیی پێده‌ده‌ین".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی پێشكه‌شكردنی هاوكاریی مرۆیی به ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربووه سوورییه‌كان قسه‌یكرد و رایگه‌یاند: "هاوكارییكردنی زیاتر و خێراتری سوورییه‌كان له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و وڵاتانی ئه‌ورووپاوه، به‌ر له هه‌موو شتێك به‌رپرسیارێتییه‌كی مرۆییه".
پاشان باسی رووداوی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌ڵمانیا كرد و گوتی: "له‌ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردوودا لایه‌نگرانی رێكخراوی تیرۆریستیی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتییان ده‌كرده بیانوو، له ئه‌ڵمانیا په‌لاماری توركه‌كانیان ده‌دا. باڵیۆزخانه‌كه‌مان كه هۆكاری خزمه‌تكردنه، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی رێخكراوی تیرۆریستییه‌وه سووتێنرا. ئه‌و هێرشانه جارێكی دیكه به نه‌فره‌ت و ئیدانه ده‌كه‌م".
سه‌ركۆماری توركیا دواتر هاته سه‌ر باسی لیبیا و رایگه‌یاند: "سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خوشك و برا لیبییه‌كانمان له‌م رۆژگاره سه‌ختانه‌دا به ته‌نها جێنه‌هێڵین. پشتیوانییكردن له حكوومه‌تی سازانی نیشتمانیی به‌پێی بڕیاری ژماره ٢٢٥٩ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بژارده نییه به‌ڵكو لێپرسراوێتییه. وه‌ك توركیا و ئه‌ڵمانیا پێشینە ده‌ده‌ین به دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان (لە لیبیا) و داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین به هۆشیاریی و عاقڵمه‌ندیی مامه‌ڵه بكه‌ن".
گوتیشی: "ئێمه له‌وێ سه‌راج به ته‌نها جێناهێڵن، سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پشتیوانییه‌یان پێشكه‌شبكه‌ین كه له ده‌ستمان دێت".
ئەردۆغان لەبارەی پشتیوانی سەربازیی تورکیا بۆ لیبیا رایگه‌یاند: "سه‌ربازه‌كانمان له‌وێ پشتیوانیی له كاره‌كانی مه‌شقكردن ده‌كه‌ن. به‌له‌به‌رچاوگرتنی رابردووی توركیا له لیبیا و ئه‌و بانگهێشته‌ی ئه‌وان بۆیان ناردووین، مافێكی له‌وشێوه‌یه له‌دایك ده‌بێت".
له‌باره‌ی مادده‌كانی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستیش کە لە کۆنفرانسی لیبیا پەسندکران رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتی: "به‌ناو په‌سه‌ندكردنی ٥٥ مادده‌كه شتێكی دیكه و واژووكردن له ژێریدا شتێكی دیكه‌یه، حه‌فته‌ر هێشتا واژووی نه‌كردووه. به‌ر له هه‌موو شتێك باوه‌ڕم به‌وه نه‌كردووه و ناكه‌م كه حه‌فته‌ر ئه‌و ٥٥ مادده‌یه‌ی قبوڵكردووه یان لانیكه‌م ئاگربه‌ستی قبوڵكردووه".
راشیگه‌یاند: "نه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌رووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر هیچ ناوبانگێكی نییه به‌ڵكو پشتیوانیی سه‌راج و سوپاكه‌ی ده‌كه‌ین. (حه‌فته‌ر) له پشت ئه‌م پشتیوانییانه‌وه حكوومه‌تی ئه‌بو زه‌بی هه‌یه، میسر هه‌یه. ئه‌مانه پشتیوانیی چه‌كی ده‌كه‌ن و واگنهریش دیسان هه‌ر له پشت ئه‌م كاره‌وه‌یه. له كاتێكدا هه‌موو ئه‌مانه رووده‌ده‌ن، كه ئه‌م دۆستانه‌مان توركیایه‌كی خاوه‌ن رابردووی ٥٠٠ ساڵه بۆ لیبیا بانگهێشت ده‌كه‌ن، ناتوانین بڵێین نه‌خێر".
ئه‌ردۆغان دواتر هاته سه‌ر باسی دوایین دۆخی ئێران و عێراق و رایگه‌یاند: "ده‌بینین كه له ماوه‌ی رابردوودا له ئێران و عێراق، گرژییه‌كان هه‌ڵكشاون. پێویسته رێگا نه‌درێت عێراق پهلكێشبكرێته نێو پشێویی و ئالۆزییه‌كی نوێوه".
پاشان له‌باره‌ی درووستكردنی شوێنی مانەوە بۆ ئیدلبییهكان، دوا و گوتی: "له‌وباره‌یه‌وه مێركڵ باسی له‌وه‌كرد كه ده‌توانن هاوكارییه‌كی دیارییكراو پێشكه‌شبكه‌ن".
له‌باره‌ی هاوكارییكردنی په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌ورووپاشه‌وه رایگه‌یاند: "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ڵێنی شه‌ش ملیار یورۆی دابوو، هێشتا ته‌نانه‌ت سێ ملیار یورۆ نه‌دراوه‌ته رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی. خه‌رجییه‌كانی ئێمه ٤٠ ملیار یورۆی تێپەڕاندووە".
دواتر راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێركڵ باسی له‌وه‌كرد له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی باشکردنی دۆخی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئیدلبه‌وه هه‌ڵاتوون، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه رۆڵی دارایی هه‌بێت و رایگه‌یاند: "پێموایه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه جگه له‌و سێ ملیار كۆ سێ ملیار یورۆیه، پشتیوانیی دیكه‌ش پێشكه‌ش ده‌كات".
ئه‌نگێلا مێركڵ ئاشكرایكرد ئه‌و ماددانه‌ی كه له كۆنفرانسی به‌رلین له‌باره‌ی لیبیا په‌سه‌ندكراون، له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان په‌سه‌ند ده‌كرێن و گوتی: "پێویسته هه‌وڵبدرێت له‌پێناو ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی له‌رزۆكی لیبیا بكرێته ئاگربه‌ستێكی پته‌و".
مێركڵ ئاشكرایكرد ده‌توانن پشتیوانیی بكه‌ن له درووستكردنی شوێنی مانەوە بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئیدلبه‌وه به‌ره‌و توركیا هه‌ڵاتوون.