Hasan Esen,Muhammet Ali Kemal
24 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2019
له‌نده‌ن - AA
له به‌ریتانیا پرۆسه‌ی ده‌نگدان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا كۆتاییهات.
كاتژمێر ٠٧:٠٠ به كاتی ناوخۆ (٠٩:٠٠ به كاتی هه‌ولێر) پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ٧٣ كورسی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كه بۆ به‌ریتانیا ته‌رخانكراوه، ده‌ستیپێكرد و كاتژمێر ٢٢:٠٠ (٠٠:٠٠ به كاتی هه‌ولێر) كۆتاییهات.
ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه له به‌ریتانیا ده‌ژین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناوی خۆیان تۆماركردبوو، نه‌یانتوانی ده‌نگ بده‌ن.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا هه‌ڵه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه كه فۆرمه‌كان له كاتی خۆیدا كاریان له‌سه‌ر نه‌كراوه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ریفراندۆمێكدا له ساڵی ٢٠١٦دا ده‌نگیان بۆ جێهێشتنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دا، گه‌لی به‌ریتانیا به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا نه‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رواری برێكسیت له ٢٩ی ئاداره‌وه بۆ ٣١ی تشرینی یه‌كه‌م دواخرا، دانیشتوانی به‌ریتانیا ناچاربوون ده‌نگ بده‌ن.
له راپرسییه‌كاندا پارتی تازە دامەزراوی برێكسیت به سه‌ركردایه‌تی، نیگڵ فاراژ وه‌ك دڵخوازترین پارت هه‌ڵبژێردراوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌وێته پێش هه‌ریه‌ك له پارتی پارێزگارانی ده‌سه‌ڵاتدار و پارتی كرێكارانی گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن.