Betül Yürük,Muhammet Ali Kemal
24 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2019
نیویۆرك - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی دیموكراتخوازی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاته، نانسی پێلۆسی، سووكایه‌تییان به‌یه‌كتری كرد به‌وه‌ی ''ته‌ندروستی عه‌قڵییان ته‌واو نییه''.
پێكداهه‌ڵپژانی دۆناڵد تره‌مپ و نانسی پێلۆسی، له‌دوای كاردانه‌وه‌ی توندی تره‌مپ سه‌باره‌ت به تاوانباركردنی له‌لایه‌ن پێلۆسییهوه به‌وه‌ی "لێپێچینه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به رووسیای پهردهپۆشكردووه" ده‌ستیپێكرد و بۆ مشت‌ومڕ و سوکایەتی بە به‌یه‌كتر گۆڕا.
پێلۆسی جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ له كاردانه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به رووسیا به نیوه‌ناچڵی كۆتایی به‌و كۆبوونه‌وه‌یه هێنا كه له‌گه‌ڵ ئه‌و و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامه دیموكراته‌كانی كۆنگرێس له كۆشكی سپی، پێویسته خانه‌واده‌كه‌ی له‌پێناو ''چاكه‌ی وڵات‌دا'' رێگریی له هه‌ڵسوكه‌وته ''ناهاوسه‌نگه‌كان''ی تره‌مپ بكه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا تره‌مپ له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێلۆسی دوانه‌كه‌وت و له تویته‌ره‌وه ناوبراوی به ''شێت'' و ''بێكهڵك'' ناوبرد و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه چاودێریی پێلۆسی ده‌كات و ناوبراو وه‌ك پێشتر نییه و ته‌ندروستیی عه‌قڵیی له‌ده‌ستداوه.
پێلۆسی له‌به‌رامبه‌ردا له‌رێگه‌ی تویتێكه‌وه وه‌ڵامی تره‌مپی دایه‌وه.
له تویته‌كه‌یدا پێلۆسی رایگه‌یاندووه ''هه‌ركاتێك بلیمه‌ته جێگیره‌كه ده‌ستی به مامه‌ڵه‌كردن وه‌ك سه‌رۆك كرد، ئه‌و كاته ده‌ست به‌كاركردن له‌گه‌ڵی له‌سه‌ر ژێرخان، بازرگانی و بابه‌ته‌كانی دیكه ده‌كه‌م''.
پێكداههڵپڕژانی نێوان تره‌مپ و پێلۆسی له میدیای ئه‌مریكیدا له‌ژێر ناونیشانه‌كانی ''سووكایه‌تییكردن به‌یه‌كتری گه‌یشتووه‌ته ئاسمان'' و ''باڵاترین كاربه‌ده‌سته هه‌ڵبژێردراوه‌كانی وڵات لێپێچینه‌وه له ته‌ندروستی عه‌قڵیی یه‌كتر ده‌كه‌ن''.