Ata Ufuk Şeker,Hemın Othman Mohammed
03 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2019
بڕۆكسل - AA
له هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا، چوار كاندید كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی کە له مانگی ئایاردا له وڵاتانی ئه‌ندام لە یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ڕێوه‌چوو، كاندیدان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا دیاریكراون كه ده‌ستی به قۆناغێكی نوێ كردووه و ئه‌مڕۆش ئه‌و كاندیدانه هه‌ڵده‌بژێردرێن.
به‌پێی ئه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كاندیدی سۆسیال دیموكراته‌كان (S&D)، ده‌یڤید ماریا ساسۆلی ئیتاڵی و كاندیدی پارتی سه‌وزی ئه‌ورووپا (EFA)، سكا كیلهر-ی ئه‌ڵمانی و كاندیدی چهپڕەوی یه‌كگرتووی ئه‌ورووپا-چهپڕەوی سه‌وزی ئەسکەندناڤی (GUE/NGL)، سیرا ریگۆ-ی ئیسپانی و كاندیدی ریفۆمخواز و موحافزكارانی ئه‌ورووپا (ECR)، ژان زاهرادیل-ی چیكی ده‌نگ كۆده‌كه‌نه‌وه.
په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا پێكدێت له ٧٥١ ئه‌ندام په‌رله‌مانی ٢٨ وڵاتی ئه‌ندام لە یه‌كێتییه‌كه.
په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كه له‌نێو دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا تاكه دامه‌زراوه‌یه راسته‌وخۆ له لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت سه‌رۆكه‌كه‌ی وه‌ك نوێنه‌ری فه‌رمی په‌رله‌مان هه‌موو كاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
له كاتێكدا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا پێنج ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژێردرێن، سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌كه هه‌موو دوو ساڵ و شەش مانگ جارێك ده‌گۆڕدرێت. سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامان دیاری ده‌كرێت.
له ئێستاشدا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له لایه‌ن ئا‌نتۆنیۆ تاژان-ی ئیتاڵییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.