Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
02 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2017
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به هۆشداری گه‌شتکردن بۆ ئه‌ورووپا بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "ئه‌و هێرشانه‌ی له فه‌ڕه‌نسا، رووسیا، سوید و به‌ریتانیا ئه‌نجامدران و، به فراوانی له هه‌واڵه‌كاندا باسكران، ره‌نگه هاوشێوه‌یان له لایه‌ن رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش، ئه‌لقاعیده و گرووپه درێژكراوهكانیانهوه به گشتیی له ئه‌ورووپا پیلانی بۆ دابڕێژرێت و، ئه‌و رێكخراوانه نیشانیاندا كه ده‌توانن ئه‌و پیلانانه جێبه‌جێ بكه‌ن".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هاووڵاتییانی ئه‌مریكی ئاگاداركردووه‌ته‌وه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر له سه‌رتاسه‌ری ئه‌ورووپادا و، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌و ئاگاداریه تا 1ی ئه‌یلوولی 2017 كاری پێده‌كرێت.
هاوكات له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مریكا نیگه‌رانه له‌وه‌ی له وڵاتانی جیاوازی ئه‌ورووپادا هێرش ئه‌نجامبدرێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌و ناوچانه‌ی گه‌شتیاران به زۆری سه‌ردانی ده‌كه‌ن به تایبه‌تی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه، ناوه‌نده بازرگانیه‌كان و بینا حكوومییه‌كان ره‌نگه بكرێنه ئامانج.