Cemal Sargati
02 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2017
سلێمانى-AA
ههورامییهكانى ناوچه‌ى هه‌ورامان به‌وه ناسراون كه خاوه‌نى دروستكردنى كڵاشى هه‌ورامین ئه‌وان له ئێستادا كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پێڵاوەیان هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بكه‌ن تاوه‌كو گه‌لانى دیکەش ئاشناى كڵاشى هه‌ورامى بن و به كارى بهێنن. له ئێستاشدا كه وه‌رزى به‌هاره و هاووڵاتییان بۆ سه‌یران و خۆشیه‌كانیان وه‌ك جوانییه‌ك کلاش له پێى ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها له وه‌رزى هاوینیشدا كلاش فێنك و زۆر جێگیره بۆ له‌پێكردن.
ئه‌گه‌ر چى هه‌ر گه‌لێك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك به كولتوورى ناوچه‌كه‌ى خۆى ده‌ناسرێت، ئه‌وا ههورامییهكانى ناوچه‌ى هه‌ورامانیش به دروستكردنى كڵاش ده‌ناسرێنه‌وه، خاوەنەکانی ئەم پیشەیە داوا ده‌كه‌ن كه له لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هاوكارى بكرێن تاوه‌كو كەڵاشى هه‌ورامى هه‌نارده بكه‌ن بۆ وڵاتانى تر تاوه‌كو زیاتر بناسرێنه‌وه، هه‌روه‌ها گه‌لانى تریش كڵاشى هه‌ورامى به‌كار بهێنن".
وه‌ستا ئارام مه‌جید ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه له ناوچه‌ى هه‌ورامان و شارى سلێمانى سه‌رقاڵى دروستكردنى كڵاشه و شاره‌زایى باشى له بواره‌كه‌دا هه‌یه، ئه‌و بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتی: "له ئێستادا له هه‌وڵى ئه‌وه‌دام كه هاوكاریم بكرێت تاوه‌كو كڵاشى هه‌ورامى و شێوه‌زارى هه‌ورامى به گه‌لانى تر بناسێنم، به‌وه‌ى كڵاشى هه‌ورامى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بكرێت تاوه‌كو گه‌لانى تریش هاوشێوه‌ى ئێمه‌ى گه‌لى كورد كەڵاشى هه‌ورامى به‌كاربهێنن".
ئه‌و گوتیشى: "له ئێستادا ته‌نها له هه‌رێمى كوردستان كڵاشى هه‌ورامى به‌كار ده‌هێنرێت بۆیه وه‌ك خۆم ده‌مه‌وێت كار بۆ ئه‌وه بكه‌م كه ئه‌و كڵاشانهى كه دروست ده‌كرێت هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بكرێت".
ئه‌و وه‌ستایه ئه‌وه‌شى گوت "پێویسته حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار هاوكاریم بكه‌ن تاوه‌كو بتوانم كڵاشى هه‌ورامى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه بكه‌م، تاوه‌كو ئێستاش هیچ كه‌س و لایه‌نێك هاوكارى ئێمه‌ى نه‌كردووه تاوه‌كو بتوانین كڵاشى هه‌ورامى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه بكه‌ین".
وه‌ستا ئارام مه‌جید باسی له بیرۆكه‌یه‌كى خۆى كرد كه كارده‌كات له داهاتوودا جێ به‌جێى بكات و گوتى: "من وه‌ك خۆم كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌م كه كڵاشى هه‌ورامى به شێوازێكى نوێ دروست بكه‌م به‌وه‌ى كه بنى كڵاش نه‌رمتر دروست بكرێت چونكه له ئێستادا به‌شێكى زۆرى شوێنه‌كان له كاشى و چیمه‌نتۆ دروست كراون بۆیه پێویست ده‌كات كڵاش به شێوازى نه‌رمتر دروست بكرێت".
وه‌ستا ئارام مه‌جید كڵاشى هه‌ورامى دروست كرد و له رێگەى فیلمێكه‌وه توانى بگه‌یه‌نێته هه‌ردوو یاریزانى جیهانى كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسى و چه‌ندین كه‌سایه‌تى جیهانى، ئه‌و له‌وباره‌یه‌وه گوتى: "من وه‌ك خۆم توانیم كڵاشى هه‌ورامى بۆ هه‌ردوو یاریزان كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسى دروست بكه‌م و له رێگەى فیلمی كلاسیكۆوه توانیم ئه‌و كڵاشانه بگه‌یه‌نم به‌و دوو یاریزانه، هه‌روه‌ها توانیومه كڵاشى هه‌ورامى دروست بكه‌م بۆ چه‌ندین كه‌سایه‌تى جیهانى و، سه‌ركرده‌ى وڵاتان".
ئه‌و وه‌ستایه ئاماژه‌یه‌ى بۆئه‌وه‌شكرد کە كڵاشى هه‌ورامى به هۆى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیه‌وه داوا ده‌كه‌ین كه هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات بكرێت، چونكه كڵاشى هه‌ورامى كارێكى ده‌ستییه و هه‌روه‌ها تاكه پێڵاوه له دونیادا كه تاكهوتاكى نییه و 95 لەسەدای كڵاشى هه‌ورامى لۆكه‌یه كه ئه‌وه‌ش سوودێكى زۆرى هه‌یه و پاشانیش گرنگترین تایبه‌تمه‌ندى كه زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه كه كڵاش دۆستى ژینگه‌یه و ژینگه پیس ناكات و ریسایكلین ده‌بێته‌وه".