Feriq Fereç
15 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2019
سلێمانی - AA
سامان عه‌بدولفه‌تاح ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، ساڵانێكه پیشه‌ی وه‌ستای كه‌بابه و خاوه‌ن كه‌بابخانه و چێشتخانه‌یه‌كی فولكلۆرییه له ناوچەی وه‌زه‌نێ نێوان بیاره و خورماڵ له هه‌ورامان، ئەو ماوه‌یه‌كه ده‌ستیكردووه به دروستكردنی كه‌بابێكی جیاواز به تێكه‌ڵكردنی كاكڵه‌ی گوێز و ناوكی قه‌زوان له‌گه‌ڵ قیمه‌ی كه‌باب.

سامان عه‌بدولفه‌تاح له باره‌ی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌وه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "نزیكه‌ی نۆ ساڵه ئه‌مه پیشه‌مه، بیرم له‌وه‌كرده‌وه كه شتێک بكه‌ین سوودی بۆ گه‌شتیار و میوانه‌كانمان هه‌بێت، هه‌ستم ده‌كرد كه خه‌ڵك خۆی به‌دور ده‌گرێت له خواردنی كه‌باب به هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر كۆلسترۆل تیایدا، بیرم له‌وه كرده‌وه كه كاكڵه‌ی گوێز و ناوكی قه‌زوان هاوسه‌نگی ده‌پارێزێت و كۆلسترۆلی كه‌بابه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه و زیانی ته‌ندروستی ناهێڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تام و چێژێكی جیاوازیشی پێ ده‌به‌خشێت به‌و هۆیه‌شه‌وه کڕیاری باشمان بۆ په‌یدا بووه و خواستی زۆر له‌سه‌ر كهبابهكهمان هه‌یه، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش ئێمه یه‌كه‌م كه‌سین به‌كاری دەهێنین و هیوادارم هه‌موو هاوپیشه‌كانم لە كهبابچییهكان كه ئه‌م شێوازه به‌كار بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی کڕیارییەنیان زیانی ته‌ندروستییان پێ نه‌گات".

سامان عه‌بدولفه‌تاح له‌سه‌ر شێوازی ئاماده‌كردنی كهبابهكهش گوتی: "هه‌ر كهبابێكمان له ١١٠ بۆ ١٢٠ گرام كێشه‌كه‌یه‌تی و نزیكه‌ی ٢٠ بۆ ٣٠ گرام گوێز و قه‌زوان به كوتراوی و هاڕاوی تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین".
